فیلمی ئەمڕۆ: بوون بە ئاسترید

 

درامای "بوون بە ئاسترید" فیلمێکی درامی ژیاننامییە دەربارەی نووسەری سویدی ئاسترید لیندگرێن، لە نووسین و دەرهێنانی پێرنێل کریستنسن، هەروەها ئەلبا ئۆگستۆس و ماریا بۆنێڤی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

ئاسترید لیندگرێن لە ساڵانی ١٩٠٧ - ٢٠٠٢ ژیاوە، لە ڕووی ژمارەی بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانییەوە وەک هەژدەهەمین نووسەری بەناوبانگی جیهان پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، هەروەها لە نێو نووسەرانی کتێبی منداڵان کە کتێبەکانیان بۆ زمانە بیانییەکان وەرگێڕدراوە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

 

فیلمەکە بەرجەستەی ساڵانی سەرەتای ژیانی نووسەر دەکات، بەو پێیەی لە بنەماڵەیەکدا گەورە بووە کە ئارەزووی خوێندنەوەیان هەیە، بۆیە زوو ئاشنای چیرۆک و ڕۆمان بووە، ئەمەش وایکردووە لە تەمەنێکی بچووکدا لە بواری ڕۆژنامەگەریدا کار بکات، فیلمەکە ژیانی ئەو بە هەموو وردەکارییە جوان و دڵتەزێنەکانەوە دەگێڕێتەوە، بەو پێیەی ژنێکی سەرکەوتووی سەرنجڕاکێشە، بەڵام ژیانی لە دوای هاوسەرگیری لەگەڵ سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامەیەی کە کار بۆ دەکرد، کە ٣٠ ساڵ لە خۆی گەورەترە هەڵدەوەشێتەوە.

 

ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە ٦٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین ٢٠١٨ نمایشکرا، هەروەها خەڵاتی گۆڵدباگی باشترین فیلمی ساڵی ٢٠١٩ی پێبەخشرا، کە خەڵاتێکی دوو ساڵانە بە فیلمە سویدییەکان دەدرێت بە ئامانجی ڕێزگرتن لە دەستکەوتەکانی پیشەسازی فیلمی سوید.

 

لینکی فیلم: https://roof.egybest.to/movie/becoming-astrid-2018/?ref=search-p1