تابلۆی ئەمڕۆ: یەکەم سەما

خێزانێکی سادەی وڵات کە گوێ لە مۆسیقای ئەکۆردیۆن دەگرن، چاویان لەسەر سەمای منداڵە بچووکەکەیانە.

 

یەکەم سەما، تابلۆیەکی زەیتی لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی جوزێپی ماگنی ١٨٦٩-١٩٥٦، کە بە خستنەڕووی ژیانی ڕۆژانەی کۆڵبەران لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە بە جوانترین و ئەفسوناویترین وێنەکانییەوە ناسرابوو، کە تیایدا مامەڵەی لەگەڵ چەندین بابەتدا کردووە، لەوانە دایکایەتی گوندنشین و پەیوەندی خێزانی، هەموو ئەمانەش بە بەکارهێنانی ڕەنگی زیندوو ئەنجامدەدا.

 

تابلۆی "سەمای یەکەم" یەکێک بوو لە جوانترین تابلۆکانی، تێیدا بەرجەستەی خێزانێکی سادەی گوندنشین دەکات کە هەژارییان ڕێگر نەبووە لە چێژوەرگرتن لە ساتەکانی خۆشی و بچووکترین وردەکاری ڕۆژانە.

 

لە تابلۆکەدا سەرنجی باپیرە دەدات کە لەسەر لێواری دەرگای ماڵەکە دانیشتووە و ئەکۆردیۆن بۆ خێزانەکەی دەژەنێت، باوکێک کە پشتی بە مێزە کۆنە دارەکە بەستووە بە دۆلکەیەکی گڵینی لەسەرە بۆ ئاو بەکاریدەهێنن، دایکێک لەسەر کورسییەکی داری کۆن دانیشتووە، ژنێکی گەنج و سێ منداڵ چێژ لە گوێگرتن لە مۆسیقا و سەیرکردنی یەکەم سەمای بچووکترین ئەندامی خێزانەکە لەگەڵ خوشکە گەورەکەی وەردەگرن.

 

لە کاتێکدا ئەو خانووەی تێیدا دەژین کۆن و وێران دەردەکەوێت، درز لە دیوار و زەویدا هەیە و جلوبەرگی سادەی گوندیی بە چەندین ڕەنگ لەبەر دەکەن، بەڵام سەرەڕای هەژاری و بێدەسەڵاتییان چێژ لە کاتەکانیان و هەموو وردەکارییەکانی وەردەگرن.