پەرتوکی ئەمڕۆ: ژنانی باشووری کوردستان

ژنانی باشووری کوردستان- کێشە، کەیس، ڕووداو، لە نووسینی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار تابان گەرمیانییە، پێکدێت کە کۆمەڵە وتارێکی نووسەر لەبارەی دۆخی ژنانەوە لە قۆناغە جیاجیاکانی دوای ساڵی ١٩٩١.

 

لەبارەی پەرتوکەکەوە تابان گەرمیانی دەنووسێت:

"نووسینەکانی ناو ئەم کتێبە ڕەنگدانەوەی قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی ژنانن لە دوای ساڵی ١٩٩١ەوە، ڕەنگە هەندێکیان بۆ قۆناغی ئێستا، سادەییان پێوە دیاربێت، یان ڕووداوەکان بە جێی هێشتبن، بەڵام بەوەشەوە هەریەکەیان زادەی مێژووی خۆیانن و پێمان دەڵێن کە لەو کاتەدا وەها پێویست بوو بەو زمانە سادە و ڕاستەوخۆیە لەسەر دیاردە و کەیسی ڕووداوەکان بنووسین، پاشان ئەوەی کە بەلامەوە گرنگە، دەنگ هەڵبڕین و هەڵوێست وەرگرتن و ڕاوەستان بووە لەسەر ڕووداو و دۆسییە و حاڵەت و دیاردەکان و کۆی دابونەریتە کۆنەپارێزەکانی دژ بە ژنان و کچان، بۆیە نووسینەکان گوزارشتن لە سەردەم و مێژووی ئەو قۆناغەی خەبات، چ بۆ نەتەوەکەم و چ بۆ ژنانی کوردستان، وەهاش پێویست بووە کە ئاوها لەسەریان بووەستم و لەبارەیانەوە بنووسم و بۆ مێژوو تۆماریان بکەم".