ڕووداوی ئەمڕۆ: کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان

 

٣ی ئابی ٢٠١٤ داعش هێرشی کردە سەر شارۆچکەی شەنگال، لەو دەمەدا شەنگال لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگەکانی پەدەکەوە دەپارێزرا، داعش لە ٩ی تەمموزدا هێرشی کردەسەر موسڵ، گەلی شەنگال دەیزانی کە هێرشیش دەکرێتە سەر شەنگال و تەلەعفەر و هەوڵیدا خۆی بپارێزێت، لەو کاتەدا ١٢ هەزار پێشمەرگەی بارزانی کە پاراستنی شەنگالیان دەکرد بەڵێنیان دا بە گەل کە پاراستنی شەنگال دەکەن، بەڵام ئەوان لە ٣ی ئابدا گەلی شەنگالیان بەجێهێشت و ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییان کردنەوە، لەو ڕۆژەی داعش هێرشیکرد هەموو هێزەکان سەرەڕای چەکی قورس ئەو ناوچەیەیان چۆڵکرد و گەلی ئێزدییان بێ پشت هێشتەوە.

 

ئەم کۆمەڵکوژییە، بووە فەرمانی ٧٤ی ئێزدییەکان، کە لە یەکەم ڕۆژدا هەزار و ٢٩٣ ئێزدی لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژ کران، ٦ هەزار و ٤١٧ کەسی دیکە ڕفێندران کە زۆرینەیان ژن بوون.

 

بەپێی ئەو ژمارەیەی لەبەر دەستدایە، لە کۆمەڵکوژی شەنگالدا ٣ هەزار ئێزدی کوژران، ٥٠٠٠ ڕفێندران، ٤٠٠ هەزار کەس ئاوارەی هەولێر و دهۆک و زاخۆ بوون، زیاتر لە ١٥٠٠ ژنیش دەستدرێژییان کراوەتەسەر و لە بازارەکانی موسڵ و ڕەققەدا وەک کەنیزەک مامەڵیان پێوەکرا.