تابلۆی ئەمڕۆ: هەنگاوەکانی یەکەم

تابلۆی هەنگاوەکانی یەکەم، تابلۆی نیگارکێشی ئیسپانی پابلۆ بیکاسۆیە

پابلۆ پیکاسۆ لە ساڵی١٨٨١ لەدایکبووە، نیگارکێش و پەیکەرتاش و هونەرمەندی ئیسپانییە و یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی سەدەی بیستەم کە لە ساڵی ١٩٧٣ گیانی لەدەستداوە.

 

نیگارکێش پابلۆ پیکاسۆ ئیلهامێکی لە کلتوری کوبیستی هونەری ئەفریقا وەرگرتووە، بە تایبەتی ئەو دەمامک و پەیکەرانەی کە دروستیان دەکرد، کە بە فۆڕمی سەرەتایی سادە تایبەتمەند بوون.

 

یەکێک لە جوانترین تابلۆکانی بە ناونیشانی "هەنگاوەکانی یەکەم" بوو، کە لە ساڵی ١٩٤٣دا کێشاویەتی، تیایدا بە شێوازی کوبیستی گوزارشتی لە دایکایەتی کردووە، دایکەکە لە چەندین شێوەی ئەندازەیی سێگۆشە و بازنە و چەندین گۆشەی تیژدا دەردەکەوێت دەستی منداڵەکەی دەگرێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە ڕۆیشتن، تەنها ڕەنگی ڕەش و سپی بەکارهێناوە لە تابلۆکەدا.