کلاودیەن عەون : قەیران کۆمیسیۆنی نیشتمانی ژنانی لوبنانی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دوور نەخستەوە

کۆمیسیۆنی نیشتیمانی ژنانی لوبنان بە نوێنەرایەتی سەرۆکەکەی، کلاودیەن عەون ، خەبات دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان . کۆمەڵەکە لە پێناو دروستکردنی بارودۆخی کارو بۆ بەکارهێنانی مافەکانی ژنانی لوبنان تێدەکۆشێت، هەروەها چارەسەری هۆکارەکانی چوونە دەرەوە لە خوێندن، هەروەها ئەو پڕۆژانەی دیکەش کە ژنان لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە بەهێز دەکەن.

 

کارۆلین بازی

بەیروت- لە حوزەیرانی ڕابردوودا، کلاودیەن عەون سەرۆکی کۆمیسیۆنی نیشتمانی ژنانی لوبنان، بەشداری لە "وۆرکشۆپی بەهێزکردنی بازرگانی ژنان و ئافرەتان " کرد، کە لەژێر ناوی بازرگانی ی ژناندا ڕێکیخرابوو "بنەمایەک بۆ ئایندەی گەشەپێدانی بەردەوام"، ئەوەش بە ئامانجی پشتیوانیکردنی ژنان و بەهێزکردنیان بوو لە ڕووی ئابوورییەوە.

 

"هیچ هۆکارێکی یاسایی نییە کە ڕێگا بە ژنان نەدا لە بواری بازرگانیدا جێگەی خۆیان بگرن"

لە لوبنان ڕێژەی بەشداری ژنان لە چالاکی ئابووریدا هێشتا کەمە، هەرچەندە زیاتر لە دە ساڵە یەکسانی نێوان ژن و پیاو دامەزراوە، بەڵام هێشتا لە سەدا ٣٠ کەمترە.

کلاودیەن عەون دەربارەی ئەو هۆکارانەی کە ژنان ڕێگەیان پێنەدراوە ببنە بەڕێوەبەر لە بواری کاردا دەڵێت: "ژنانیش وەک پیاوان لە دامەزراندنی کاردا مافیان هەیە، لە ساڵی ١٩٩٤ دا ئەو یاسایەی کە ژنان بۆ بازرگانی کردن دەبوایە مۆڵەت لە هاوسەرەکانیان وەربگرن، هەڵوەشایەوە، بۆیە هیچ هۆکارێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی کار بۆ ژنانی لوبنان ڕابگیرێت ، بەڵام هەندێک کێشەی ئابووری هەیە کە پشتگیری لە دامەزراندنی کاری نوێ ناکات،  جگە لەوەش دەرفەتە داراییەکانی ژنان وەک دەرفەتی پیاوان نییە ، بەڵکو هانی ژنان و کچانیش نادا کە تایبەتمەندیی بڕوا بەخۆبوونیان هەبێت " .

 

"هاوکاری لەگەڵ یونیسێف، بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکانی چوونە دەرەوەی خوێندنگایە"

کۆمیسیۆنی نەتەوەیی، کە لەلایەن سەرۆکەکەی کلاودیەن عەون نوێنەرایەتی دەکرێت، نەخشەی کاری ساڵانەی لەگەڵ یونیسێف واژۆ کرد لەبارەی ئامانجەکانی پلانەوە دەڵێت: "نەخشەی کاری ساڵانە لەگەڵ یونیسێف ئامانجیەتی هۆکارەکانی چوونە دەرەوە لە قوتابخانە بۆ کچان چارەسەر بکات، هەروەها هۆشداریدان لە مەترسییەکانی هاوسەرگیریی منداڵان و گرنگی وازهێنان لە نەریتە کۆمەڵایەتییەکان کە ژنان لە مەیدانەکەدا هەراسان دەکەن، وەک توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز ئەم پلانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا جێبەجێ دەکرێت ".

 

"هەوڵدەدەین یەکسانیی ژن و پیاو دروست بکەین"

کلاودیەن عەون دەرکردنی یاسایەک بە گرنگ دەبینێت بۆ سزادانی توندوتیژی خێزانی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ یەکەمجارە ئەم یاسایە ڕەزامەندیی بەدەست هێناوە کە ئەوەی توندوتیژی بکات لە سزا ڕزگاری نابێت، هەرچەندە قوربانیەکە ئەندامی خێزانەکە بێت و بەردەوام بێت، هەروەها وتی: "لەسەر بنەمای ئەم یاسایە، لەلایەن کۆمسیۆنی نیشتیمانییەوە چاودێری ئەو کەیسانەی توندوتیژی دەکرێت کە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت، هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە لوبنان هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکەن لە هەڵمەتەکانی هۆشیاریدا کە بێدەنگ نەبن لە ئاست دۆخی توندوتیژی و نوێکردنەوەی سکاڵا لەسەر تۆمەتبارەکە بە ژمارە تەلەفۆنی ساڵی ١٧٤٥ کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە نوێدەکرێتەوە".

 

"کار دەکەین بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕەشکردنی میدیاکان و دەستدرێژی سێکسی"

هەروەها لەبارەی پرۆژەکانی لیژنەکەوە دەڵێت: "لیژنەکە لە ئێستادا کار لەسەر هۆشدارییەک دەکات لەبارەی ڕەشکردنەوە لەسەر میدیای سانسۆڕ و دەستدرێژی سێکسی هاوکات بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری ١٣٢٥ ی ژن و ئاشتی و ئاسایش دەربکات، هەروەها لیژنەکە کار لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی بانکی جیهانی دەکات بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی ژنان لە عێراقدا،  کۆمیتەکە بەردەوامە لە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر کە ئامانج لێی بەهێزکردنی ژنان بێت لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە".

 

کلاودیەن عەون، سەرۆکی کۆمسیۆنی نیشتیمانی ژنانی لوبنان بەم قسانە کۆتایی بە قسەکانی هێناو وتی: " ئەو قەیرانانەی لوبنان پێیدا تێپەڕ دەبێت باری ژیان دژوارتر دەکات، بەڵام ئەم دژوارییانە ڕێگر نەبوون لە کۆمیسیۆنی نیشتیمانی ژنانی لوبنان بۆ ئەوەی کارەکانی ڕابگرێت تا ئەو ماوەیەی کە بۆ شەڕی کوەڤید - 19 سەپێنرابوو، سەرەڕای ئەوەش هێزە ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژیی جێندەریی بەجێدەهینن و بەرپرسانی یاساییش دەستیان لە کارەکانیان بەرنەداوە".