ئیلهام ئەحمەد: دەبێت سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بمێنێتەوە

ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات پڕۆژەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ئامادە دەکات و مەرجەکانی دانوستانەکە ئاشکرا دەکات کە دەبێت سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بمێنێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیلھام ئەحمەد ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، مەرجی پێشوەختیان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا نیە بەڵام پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە.


بە پێی پڕۆژەکە دەبێت سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بمێنێتەوە و ھەسەدەش بە پێی میکانیزمێک ببێتە بەشێک لە سیستمی بەرگری سوریا و سوپا وەک دەزگایەکی نیشتمانی تاکە ھێزی چەکدار بێت و دەست لە کاروباری سیاسی وەرنەدات.


وتیشی: "ھۆکاری سەرنەگرتنی دانوستانەکانی ڕابردوو، حکومەتی دیمەشق لێی بەرپرسیارە، بەو پێیەی ئامادە نییە دان بە واقعی نوێ لە باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بنێت".