فیلمی ئەمڕۆ: the platform

The Platform - سەکۆ، فیلمێکی ئیسپانییە باس لە سیستمی برسیکردنی تاک دەکات لەلایەن دەسەڵاتەوە، لەپێناو بەخشینی ئەوەی خوازیارین، لە فیلمەکەدا تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ دەکرێت لە ئوتێلێکی ستونی زیاتر لە ١٣٠ نهۆمیدا.

The Platform - سەکۆ، فیلمێکی ئیسپانییە باس لە سیستمی برسیکردنی تاک دەکات لەلایەن دەسەڵاتەوە، لەپێناو بەخشینی ئەوەی خوازیارین، لە فیلمەکەدا تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ دەکرێت لە ئوتێلێکی ستونی زیاتر لە ١٣٠ نهۆمیدا.

 

سەکۆ، فیلمێکی زانستی کۆمەڵایەتی ئیسپانییە، پێکدێت لە تاوەری "ناوەندی خۆبەڕێوەبردنی ستوونی" زیاترە لە ١٣٠ نهۆم، دانیشتووانەکەی هەر ٣٠ ڕۆژ جارێک نهۆمەکانیان دەگۆڕدرێت، لە ڕێگەی سەکۆیەکەوە خواردنیان بۆ دەنێردرێت، کە لە نهۆمەکانی سەرەوە بە پڕ لە خوادنی دەستپێدەکات و تا دەگاتە کۆتا نهۆمی خوارەوە.

 

لە هەر نهۆمێکدا چەند خولەکێک دەوەستێت تا دانیشتوانی نهۆمەکە کە لە دوو کەس پێکدێت خواردن بخۆن، پاشان بەرەو خوار دەڕوات، ئەم شێوازی خواردن پێدانە ململانێی گەورە لەسەر خواردن دروستدەکات، بەو پێیەی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا نهۆمی زیندانییەکان دەگۆڕدرێت دەگەنە ئاستەکانی هەرە خوار و ئیتر خواردن بەشیان نامێنێت، بۆیە کاتێک دەگەڕێنەوە نهۆمەکانی سەرەوە تا دەتوانن دەخۆن لە پێناو مانەوەیاندا، ئەمەش خواردن بەشی خوارەوە نامێنێت.

 

ئەم فیلمە سیاسەتی برسیکردنی تاک نیشاندەدات کە لەلایەن سیستم و دەسەڵاتەکانەوە بەڕێوەدەبرێت

The Platform فیلمێکی زانستی کۆمەڵایەتی ئیسپانییە، لە دەرهێنانی گادێر گەستلۆ لە ساڵی ٢٠١٩دا بەرهەمهێنراوە، هەریەک لە ئیڤان ماساگوێ، ئەنتۆنیا سانجوان، زۆریۆن ئیگویلەر، ئێمیلۆ بوئەل کۆکا و ئەلێکساندرا ماسانکای ، ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

 

لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە ساڵی ٢٠١٩دا نمایشکرا، کە خەڵاتی هەڵبژاردەی گەلی بۆ میدنایت مادنیس وەرگرت، هەروەها لەلایەن سایتی جیهانی نێتفلێکس بۆ فیلمەوە مۆڵەتی پەخشی وەرگرت.

 

بەستەری فیلم : https://www.kurdcinama.com/online.aspx?movieid=6050