پەرتوکی ئەمڕۆ: یادەوەری کچی گوڵ عەنبەر

یادەوەری کچی گوڵ عەنبەر یەکێکە لە پەرتوکەکانی ژنە نووسەر گوڵزار حەمە فەرەج

 

گوڵزار حەمە فەرەج لە ساڵی ١٩٧٣ لە خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، بەهۆی خولیای بۆ خوێندن و وێژە، لە تەمەنێکی زۆر کەمدا دەستی بە نووسین کردووە، لە کاتی کۆڕەودا کاتێک گەلی باشوری کوردستان ئاوارە دەبن، بەشێک لە نووسینەکانی لەناودەچن.