پەرتوکی ئەمڕۆ: ئاوێنەی ژنێک

ئاوێنەی ژنێک لە نوسینی ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی

 

پەرتوکی ئاوێنەی ژنێک لە نوسینی نوسەر ڕیواس ئەحمەد بانیخێڵانی‌یە، ئەم پەرتوکە کە بە نەفەسێکی ژنانە نوسراوە، باس لە ژنێک دەکات بە ناوی هەتاو کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، هەتاو لە وڵاتی سوید ژیاوە و دواتە دەگەڕێتەوە بۆ شاری هەولێر، چیرۆک و بەسەرهاتەکانی دەگێڕێتەوە.

 

ئەم پەرتوکە ئەتوانێت ئەزموونێک بێت بۆ ئەو ژنانەی لە دەرەوەی کوردستان دەژین، تا بتوانن دژ بەو سوکایەتییانە بوەستنەوە کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و ڕەخنەی ئەو زهنیەتە دەستدرێژیکارە دەکات.