پەرتوکی ئەمڕۆ: مێژووی تێکۆشانی مێینەی کورد

مێژووی تێکۆشانی مێینەی کورد لە مەلەکیەتەوە تا دوای ڕاپەڕین، لە نووسی ڕوخۆش عەلی'یە.

 

نووسەر لە پەرتوکەکەدا تیشک دەخاتەسەر مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد لە سەردەمە جیاوازەکاندا، دەشیخاتە بەرچاو کە ژنان بەردەوام لەناو خەبات و تێکۆشاندا ڕۆڵی کارا و کاریگەریان هەبووە.

 

پەرتوکەکە باس لەوەدەکات کە ژنانی کورد بەردەوام هەوڵیان داوە تا ئازادی بەدەستبهێنن و ئازادی خۆیان و نەتەوەکەیان جیانەکردووەتەوە.