فیلمی ئەمڕۆ: بێدەنگی

فیلمێکی ئەمریکیە لە ساڵی ٢٠١٦ دەرهێنانی بۆکراوە، نووسەرێکە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە دەبێتە نابیست و ناتوانێت قسە بکات، بەهیوای بەرەوپێشبردنی پیشەی نووسین لە دوای بڵاوکردنەوەی "نیوەشەو ماس" و وەرگرتنی ستایشی ڕەخنەیی نێودەوڵەتی، شاری نیویۆرک بەجێدەهێڵێت و لەگەڵ پشیلەکەی ژیانی تەنیای هەڵدەبژێرێت لە دارستاندا،بۆ ئەوەش پێویستە شەڕ بکات بۆ ژیانی لە بێدەنگیدا.

 

هاوڕێکەی بە ناوی سارا ئێوارەیەک سەردانی دەکات بۆ گەڕاندنەوەی کۆپیەک لە کتێبەکەی، دواتر لەو شەوە، بکوژێکی دەمامکدار هێرش دەکاتە سەر سارا و دەیخنکێنێت، سارا هاواری یارمەتی دەکات بەڵام هاوڕێکەی نە دەتوانێت ببیستێت نە قسە بکات دوای بینینی سارای هاوڕێی بە کوژراوی هەست بە ئازار دەکات و ناتوانێت ڕزگاری بکات، بۆ بکوژەکە دەنوسێت ترسنۆک و توشی چەندین ڕووداوی دیکە دەبێت.

 

ناوی فیلم: بێدەنگی

ژانەر: ترسناک

دەرهێنەرمایک فلاناگان

لە ڕۆڵگێڕانی: کیت سیگل

بەستەری فیلم: https://kurdsubtitle.net/movie/444135