فیلمی ئەمڕۆ: جۆجۆ ڕابیت

جۆجۆ ڕابیت فیلمێکی کۆمیدی-درامایە لە ساڵی ٢٠١٩  باسێکە لە سەردەمی ئەدۆڵف هیتلەر لەگەڵ هەڵوێستی کۆمیدی لەسەر سیاسەتی جەنگ ئەم فیلمە لە نووسین و دەرهێنانی تایکا ویتیتی، ڕۆمان گریفین داڤیس ڕۆلی تێدا دەگێڕێت.

فیلمەکە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ دا لە کۆماری چیک دەستی بە وێنەگرتنی سەرەکی کرد، جۆجۆ ڕابیت یەکەم نمایشی خۆی لە ٤٤ هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تۆرنتۆ لە ٨ ئەیلولی ٢٠١٩ دا کرد.

فیلمەکە باسێکە لە کوشتن و کاولکارییەکانی سەردەمی ئەدۆڵف هیتلەر و جەنگی نێوان نازییەکان و جولەکەکان ، یۆهانس " جۆجۆ " بێتزلەری تەمەن ١٠ ساڵ، دەبێتە ئەندامی لاوانی هیتلەر، جۆجۆ لە کەمپێکی مەشقدا کە کاپتنێک نازناوی " جۆجۆ ڕابیت " ی پێ دەدات، دوای ئەوەی ڕەتی کردەوە کە کەروێشک ێک بکوژێت بۆ سەلماندنی شایستەیی خۆی .

جۆجۆ بۆی دەردەکەوێت کە دایکی کچێکی گەنجی جولەکە لە ژێر چاودێری خۆیدا دەشارێتەوە لە ئەگەری ئاشکرابوونیاندا هەموویان پێکەوە لە سێدارە دەدران، هەوڵی ئاشکراکردنی دەدات، بەڵام دواتر دەبێتە هاوڕێی و پاشان جۆجۆ لە دوای بینینی لەسێدارەدانی خەڵکی  و کوستارێکی زۆر و جانگ ونا مرۆڤایەتی، جۆجۆ بیروباوەڕی دەربارەی نازییەکان دەگۆڕێت، لەگەڵ کچە جولەکەکەی هاوڕێیدا بە بوونی پارە و خواردن دەست دەکەن بە گەڕان بۆ بەردەوامیدان بە ژیانیان و ڕووبەڕووی سەختییەکان دەبنەوە.