دووبارە یەکگرتنەوەی منداڵان لەگەڵ خێزانەکان

بیهێنە بەرچاوت کە بە دەنگی گڕکانێک کە تەنها چەند میلێک دوورە لە ماڵەکەت، بەخەبەر بێیتەوە، ئەمە ئەوەیە کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە نزیک گۆما ڕوویدا، کە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتییە.

ناوەندی هەوال

 

لەو ئاڵۆزیی و بارودۆخە نەخوازراوەی بە دوایی گڕکانەکە دروست بوو، ئەو خێزانانەی هەڵاتن، لەیەک جیابوونەوە.

 

دوو مانگ بەردەوام دەبێت و هێشتا چەندین کەس لە کەمپەکانی کاتیدا دەژین و ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هێشتا هەندێک منداڵ کەسوکاریان نەدۆزیوەتەوە.

 

گروپە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆییەکان دا کار دەکەن بۆ هەوڵدان و بەیەکگەیشتنەوەی خیزانەکان.

 

ژنێکی گەنجی ناوچەکە بەناوی سارا کە لەگەڵ منداڵانی سەرشەقام کاردەکات، کردوێتی بە ئەرکی خۆی بۆ ئەوەی منداڵ و دایک و باوکەکان بەیەک بگەیەنێتەوە و توانیویەتی چەندین منداڵ بە دایک و باوکی شاد بکاتەوە.