خەڵکی سریانی هەوڵی پاراستنی بینا مێژووییەکانیان دەدەن کە لە لایەن داعشەوە وێران کراون

خەڵکی سریانی گوندی تەل نەسر هەوڵی پاراستنی مێژوو کەلەپووریان دەدەن پاش ئەو کاولکارییانەی داعش لە ناوچەکەدا ئەنجامی دا، وەک وێران کردنی کەنیسەی مەریەم ئەل عەزرا.

سۆرگوڵ شێخۆ

حەسەکە- گوندی تەل نەسر گوندێکی سریانییە و دەکەوێتە سەر کەناری ڕووباری حەبور لە ناوچەی تل تەمر لە باکوری سوریا  هەروەها چەندین بینای مێژوویی هەیە، لەوانە کەنیسەی مەریەم ئەل عەزرا، بەر لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر گوندەکە زیاتر لە ١٥٠٠ کەسی سریانی لە گوندەکەدا ژیاون.

 

گوندەکە بە پایتەختی خەڵکی سوریا ناسراوە بەڵام ئێستا چەندین خێزان لە گوندەکەدا دەژین و خەریکە بینا مێژوویەکانیان لە کەلەپوردایە، سەڕەڕای هەموو شتێک خەڵکانی سوریا هەوڵی پاراستنی مێژوویان دەدەن.

 

خەڵکی سریانی پێیان وایە تەل نەسر یەکێکە لە جوانترین گوندی سریانییەکان، پێش هێرشی چەتەکانی داعش گوندەکە بە دار سنەوبەر و چا و هەموو جۆرە میوە و سەوزەیەک ناوبانگی دەرکردبوو، هەموو ئەو بەرهەمە سروشتیانە ڕەوانەی چەندین شاری دەوری گوندەکە دەکرا، خەڵک بۆ بینینی جوانییەکانی سەردانی گوندەکەیان کردووە .

 

لە هەکارییەوە بۆ حەبور

مێژووی تەل نەسر بۆ ساڵی ١٩٣٥ دەگەڕێتەوە. خەڵکی سریانی دەستیان بە ژیان کرد لە گوندەکەدا، لە هەرێمی هەکاری باکوری کوردستانەوە کۆچیان کرد و لەو کاتەدا چەندین خانوویان لەوێ دروست کرد، بەڵام داعش هێرشی کردە سەر گوندەکە و هەموو ئەو شتانەی کە هێمای بۆ خەڵکی سریانی دەکرد لەناوی برد، و خەڵکی گوندەکەش لە پێشبڕکێ نەتەوەییەکاندا لە چەندین لقی وەرزشی وەک پاسکیل سواری و مەلەوانی و بازدانی درێژدا نوێنەرایەتی گوندەکەیان کردووە،  یەکێک لەوانە ئیشتار ئۆدیشۆیە.

 

کەنیسەی مەریەم ئەل عەزرا و تەل نەسر

چەندین بینای مێژوویی گوندەکە لەلایەن داعشەوە وێران کران، یەکێک لەوانە کەنیسەی مریەم ئەل عەزرایە، کەنیسەکە کە لە ساڵی ١٩٣٤ دروستکراوە، یەکێکە لە کۆنترین کەنیسەکانی سوریا و لە ساڵی ٢٠٠٥ نۆژەنکرایەوە.

 

پێش هێرشی داعش بۆ سەر گوندەکە ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە نزیکەی ٧٠٠٠ کەس دەبوو، ٢٠٪ دانیشتوانی گوندەکە خەڵکی سوریان، ئەو گوندە بە پایتەختی گەلی سریانی سوریا ناسراوە، بەڵام ئەمڕۆ تەنیا ٩٠٠ کەسی سریانی لە گوندەکەدا دەژین، کەنیسەی مریەم ی ئەلعەزرا لەلایەن داعشەوە تێکشکێنرا بەڵام ئەو سوریانییەی لە گوندەکەدا دەژین هەوڵ دەدەن سەرەڕای هەموو شتێک بیپارێزن.