ماتۆر سوارەکەی حەلەب

ژنێکی گەنج بە ناوی ڕۆناهی ئەحمەد ئەبەش لە ٩ ساڵییەوە فێری لێخوڕین بووە، ئاماژە بەوەش دەکات بە لێخوڕینی ماتۆڕ زهنیەتی کۆنەپارێز، فکر و بۆچوونی کۆمەڵگەی گۆڕیوە.

 

سارا شێخ حسێن

حەلەب- لە دوای ئاوابوونی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا گەلێک گۆرانکاری ڕوویاندا، ژنان، گەنجان و هاوڵاتیان لەناو ڕێکخستنەکاندا جێگایان گرت و دەزگا و ڕێکخراوەکانیان بەڕێوەدەبردن، ئەم گۆڕانکارییە زیاتر لەسەر ژنان کاریگەری هەبوو، ئەو ژنانەی لە بوارێکدا بەهرەمەند بوون توانییان بەهرەکانیان نیشان بدەن، یەکێک لەوانە شۆفێری ئۆتۆمبێل و ماتۆرە بە ناوی ڕۆناهی ئەحمەد حەبەشی ٢٤ ساڵ، ڕۆناهی لە گوندی خەلیلی ناوچەی شیای هەرێمی عەفرین لەدایکبووە.

 

ڕۆناهی لە دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، وەکوو هەزاران هاوڵاتی دیکەی شارەکە کۆچبەر دەبن و لەگەڵ خێزانەکەیدا ئاوارەی شێخ مەقسود دەبن لە شاری حەلەب، رۆناهی بە لێهاتووییەکەی لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە فێری لێخوڕین دەبێت و لە ئێستادا ماتۆڕ، تراکتۆر و ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت.

 

لەم دۆسیەیەدا ڕۆناهی بۆ ژنها باس لە ژیان و فێربوونی لێخوڕین دەکات.

ت.پ