وەسا ئەلجەدوح ماوەی ٤٠ ساڵە گامیش بەخێو دەکات

وەسا ئەلجەدوح ماوەی ٤٠ ساڵە گامێش بەخێو دەکات و ماست و پەنیرو قەیماغ لە بەرهەمەکانیان دروست دەکات، سەرەڕای هەموو ماندووبوون و زەحمەتییەکان لەگەڵ ژیان تێدەکۆشێت و دەڵێت: ئێمەی ژنان لە ڕابردوودا بە سەختی و زیندوویی و ڕێبەرایەتی لە ژیاندا ناسراوین، بەڵام هەندێک جار ئەم ژیانە ئەزموونەکەمان قورس دەکات منداڵەکانم بۆ چاودێری گامێش یارمەتیم دەدەن و ناتوانم بێ ئیشی خۆم دانیشم."

وەسا ئەلجەدوح ماوەی ٤٠ ساڵە گامێش بەخێو دەکات و ماست و پەنیرو قەیماغ لە بەرهەمەکانیان دروست دەکات، سەرەڕای هەموو ماندووبوون و زەحمەتییەکان لەگەڵ ژیان تێدەکۆشێت و دەڵێت:  ئێمەی ژنان لە ڕابردوودا بە سەختی و زیندوویی و ڕێبەرایەتی لە ژیاندا ناسراوین، بەڵام هەندێک جار ئەم ژیانە ئەزموونەکەمان قورس دەکات منداڵەکانم بۆ چاودێری گامێش یارمەتیم دەدەن و ناتوانم بێ ئیشی خۆم دانیشم."

 

ڕۆژ هۆزان

قامیشلۆ- زۆرجار باس لە کاری ژنان دەکەین ، بەڵام پێویستە باس لەوە بکەین کە چەندە ماندوون بەهۆی هەلومەرجی سەختی ژیانەوە زۆر ژن هەن کە زیاتر لەهێزی خۆیان دەیکەن کاتێک دەڵێین ئەوان لەهێزی خۆیان گەورەترن بێگومان جەخت لەسەر ڕۆڵی تەمەن دەکەین، دایکە وەسا ئەلجەدوح تەمەن ٦٥ ساڵ لە گەڕەکی تەیی سەر بە ناوچەی ئەلقامیشلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە. وەسا ماوەی ٤٠ ساڵە لەگەڵ منداڵەکانی گامێش بەخێو دەکات، دوای ئەوەی هاوژینەکەی کۆچی دوایی کرد، گەورەترین بار لەسەر شانی کەوت. ژنانی سەردەمی وەسا لە کۆمەڵگە گەورەکاندا دەژین و ژیانی تەواویان هەیە، بەڵام وەسا هێشتا لەگەڵ ئەم ژیانە تێدەکۆشێت، چاوەکانی باسی ژیانی سەخت دەکەن، بەڵام جوڵەکەی هەستی گەنجێتی دەداتە خەڵک و ڕێگە بە خەڵک دەدات کە بەهای کار بزانن هەرچەندە ئەو ڕۆژەکەی بە ماندویەکی قورسەوە بەسەر دەبات، بێهودەیی و پێکەنین و خۆشەویستی و کۆکردنەوەی منداڵەکانی لە دەوروبەری بارەکەی ئاسان دەکات، بۆ بینینی ژیانی وەسا ئەلجەدوح و خاوەنداریکردنی گامێش و بەرهەمەکانیان سەردانی ماڵەکەیمان کرد و گوێمان لە چیرۆکەکەی گرت.

 

ژیانی دایکە وەسا ئەلجەدوح

وەسا باسی لە ژیان و گرفتەکانی کرد و دەستی بە قسەکانی کرد و وتی: "ئێمەی ژنان پێشتر بە سەختی و زیندوویی و ڕێبەرایەتیی ناسراوین، بەڵام هەندێک جار ئەم ژیانە ئەزموونەکەمان قورس دەکات من لە بنەڕەتدا ژنێکی نەتەوەی عەرەبم، وەک هەموو ژنان لە تەمەنی منداڵیدا هاوسەرگیرییم کردووە و منداڵم هەیە، هاوژینەکەم بە زویی کۆچی دوایی کردو بارێکی قورسیش کەوتە سەر شانم. ئێمە جوتیار بووین، بە زەحمەتی کارمان دەکرد و ٤٠ ساڵ پێش ئێستا هاوژینەکەم دەستی کرد بە چاودێریکردنی گامێشەکان و ئێمە پێکەوە ئەم کارەمان دەکرد، بەخێوکردنی گامێش پێویستی بە کاری زیاتر هەی، ئێمە ژیانێکی سەختمان هەبوو، بەڵام بۆیە بە کارەکانمان دڵخۆش بووین و بەرهەمەکانمان زۆر بەسوود بوون، دوای هاوژینەکەم منداڵەکانم بەردەوام بوون لە گرنگیدان بە گامێش لەگەڵ من، ئێستا بژێوی ژیانمان هەمووی لەسەر بەخێوکردنی گامێشە، زۆربەی کاەسەکانی دەوروبەرم، دەڵێن زۆر ماندویت بەڵام ناتوانم بەبێ کار دانیشم. ئێستا من منداڵەکانم فێر کردووە کە چۆن خواردن بە گامێش بدەن و هەموویان شارەزان. "هەتا لەسەر قاچم بوەستم، من ئاگام لە گامێشەکەم دەبێت و خۆم بە بەرپرسیاری ئەوان دەزانم".

 

زەحمەتی بەخێوکردنی گامێش لە بێ بارانیدا

وەسا بەهۆکاری دواکەوتنی بارانبارینی ئێستا گرفتەکانی بەخێوکردنی گامێشی ڕاگەیاند و لە کۆتاییشدا وتی: "ئێمە باسمان کرد کە گامێش پێویستی بە ئاو و سەوزایی هەیە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی بارانبارین و وشکبوونی زەوییەوە تووشی گرفتێکی زۆر دەبین، ماوەی دوو ساڵە باران نەباریوە زەوی وشکە و سەوزایی نییە، بەڵام جگە لەوەی پێویستییەکانی خواردنی وشکی گامێش وەک جۆ و عەلەف گرانە کە ژیانی گامێشەکانم دەخاتە مەترسییەوە بەهۆی گرتنەوەی ئاوی فورات ئەمساڵ ناتوانین گامێشەکەمان بهێنینە ڕووباری فورات و بەشێوەیەکی گشتی وشکی لەدەوری ئێمەدا هەیە، هەندێک گامێشەکانم فرۆشتووە بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ ئەوانەی کە ماون، هیوام ئەوەیە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان یارمەتیمان بدەن بۆ بژێوی ژیان ئەگەر نرخ بەم شێوەیە بمێنێتەوە، دەبێت گامێشەکانم لە دەست بدەم".