ئایە بە کەلوپەلی کۆن دیکۆر دروست دەکات

ئایە وانک تەمەنی ١٨ساڵەو بە کەلوپەلی کۆنی ماڵی خۆیان ڕازاندنەوەی جوان دەکات و ڕایگەیاند، ئەو دیکۆرانەی کە دروستی دەکات کارێکی تایبەتن.


 

ڕەندا محەمەد

قامیشلۆ- ڕازاندنەوە یەکێکە لە کۆنترین هونەرەکانی ژنان  لە کۆنەوە تا ئێستا بەردەوامیی هەیە و ژنان بە چیرۆک گێڕانەوە تا درەنگانی شەو ئەم کارەیان ئەنجام داوە، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی ئایە وانک خەڵکی شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، ئایە لە منداڵییەوە تا ئێستا کاری رازاندنەوە دەکات.

 

"دایکم پشتگیری کرم"

ئایە ڕایگەیاند کە ئەو لە منداڵییەوە کاری دەستی دەکات و وتی: "من لە منداڵییەوە وێنە دەکێشم و دیکۆر دەکەم ئەم کارە بۆ من زۆر جیاوازە و من زۆر چێژی لێ وەردەگرم، من لە ئینتەرنێتەوە فێری کاری دەستی بووم، سەیری ڤیدیۆکان دەکەم و ڕازاندنەوەی بەم شێوەیە دروست دەکەم، هاوڕێکانم و خێزانەکەم پشتگیرییەکی زۆریان لێکردم بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بەهێزە، زۆربەی هەرە زۆری دایکم پشتگیری کردم، ئەوەی من تێگەشتم ئەوەیە کە ئەمە کارێکی تایبەتە و کەم کەس دەتوانێت ئەنجامی بدات".

 

"ئەو ڕازاندنانەی کە من دروستی دەکەم هونەری سروشتین"

ئایە وتی: "من هیچ زەحمەتییەکم نییە لە دۆزینەوەی ئەو کەلوپەلانەی کە دروستی دەکەم،  من ئامێرە ڕازێندراوەکان دروست دەکەم لەگەڵ شتە کۆنەکان کە لە ماڵەوە بەردەستن، من خوری دەکڕم، ئەمانە ئەو ڕازاندنانەن کە من بۆ خۆم و هاوڕێکانم دروستی دەکەم. من بە خۆشەویستییەوە کارەکانم دەکەم، لەبەر هونەری سروشتی من هەروەها ئەو شتەی کە دروستی دەکەم نایفرۆشم و بازرگانی لەسەر ناکەم".

 

کەلوپەلی دیکۆر و جۆرەکانی

ئایە باس لە ئامڕازی دیکۆرکردن و جۆرەکانی دەکات: "چەندین جۆری ڕازاندن هەیە، من پێویستم بە ئیشێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی ڕازاندنەکە بگەیەنم بە ئاستێکی جوان، هەروەها من چەندین جۆری ڕازاندنەوەی وەک دار و گوێچکە گەنم و قوماش دروست دەکەم. ئامێرەکانی دیکۆرکردنم، مرواری، خوری، قوماش، تابلۆ، وێنە و چەند جۆرە قەڵەمێکن، من ئەم کارە بە خۆشەویستی و زەحمەتی زۆرەوە ئەنجام دەدەم".

 

دەیەوێت لە پێشانگایەکدا هونەری خۆی پێشکەش بکات

ئایە بەم دواییانە داواکارییەکەی بڵاوکردۆتەوە: "بەپێی ئەو مۆدێلانەی کە سەیری دەکەم و ڤیدیۆ دروست دەکەم، دەمەوێت تێکەڵەیەک لە نێوان دیکۆر و شتە کۆنەکاندا دروست بکەم ئامانجم ئەوەیە کە جوانی بە شتە کۆنەکان بدەم و کەلتوری ئێستا لە دەست نەدەم، هیوام ئەوەیە کە هەموو ژن و منداڵێک ڕێگە بە دۆڕان و لەناوچوونی ئەم کلتورە نەدات، ئارەزووم ئەوەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشانگایەک بکەمەوە و کارەکانم پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی ئەوانی تر بتوانن فێری ئەوە ببن".