"باخچەکەم هیوای منە"

ژنێک بەناوی بەهیە سەبری ماوەی ٣٠ ساڵە لەگەڵ سروشتدا دەژی و لە ماڵەکەی خۆیدا گوڵی جۆراوجۆر دەچێنێت، بەهیە دەڵێت سروشت بەشێکە لە ژیانی.

 

ڕۆژدا سریدخان

قامیشلۆ- ژن و سروشت دوو ژیانی پیرۆزن، پێکەوە جوانییەکی بێ سنوور بنیات دەنێن، ژن و سروشت هەمیشە تەواوکەری یەکترن، چونکە لە مێژەوە تا ئەمڕۆ زۆرترین کەس کە مامەڵە لەگەڵ سروشتدا دەکەن و هەمیشە لە سروشتدا دەژین ژنن، ژنێکی تەمەن ٤٧ ساڵ بە ناوی بەهیە سەبری خەڵکی قامیشلۆ - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نزیکەی ٣٠ ساڵە ژیانی خۆی بە سروشت ڕازاندوەتەوە، هەروەها لە باخچەی بەهیەدا چەندین جۆر گوڵ هەیە، بەهیە دەربارەی حەزی بۆ سروشت و گوڵ بەم جۆرە قسەی کرد.

 

وازی لە خۆشەویستی بۆ سروشت نەهێنا

بەهیە بە وتنی: " من کە گەنج بووم زۆر چێژم لە سروشت وەرگرت، چەندین جۆر گوڵم کۆکردەوە و لەناو کانتی پلاستیکیدا چاندم و ئاگام لێیان بوو، دوای ئەوەی گەورە بووم، وازم لە خۆشەویستیی خۆم بۆ سروشت نەهێنا و لە ماڵەوە باخچەیەکم هەبوو،  ماوەی ٣٠ ساڵە مامەڵە لەگەڵ ئەم باخچەیەدا دەکەم و وەک ئەوەی هەیە باخەکەم بەرهەمەکانی زیاد دەکات و زیاتر جوان دەبێت، بێگومان لە بەرزکردنەوەی باخچەشدا زەحمەتی هەیە کاتێک مێرووەکان کە وشکی دەکەن ، من بۆ یارمەتیدانی باخچەکەم دەچمە لای ئەو پزیشکانەی کە مامەڵە لەگەل سروشتدا دەکەن، باخچەکەم لە نەخۆشی ئاژەڵان دەپارێزم، هاوکات باخچە زۆر حەزی لە ئاوە و دەبێت کەسێک ئاوی پێویست بە باخی خۆی بدات".

 

"پەیوەندی و قسەکردن لەگەڵ سروشت"

بەهیە تیشکی خستە سەر پەیوەندی لەگەڵ سروشت و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "باخچەکەم وەک ڕۆحێکە هەموو ڕۆژێک دەڕۆمە ناو باخەکەم و لە دەوری گوڵەکان دەبم، من پەیوەندیم بە سروشتەوە زۆرە، زۆرجار دەڕۆمە دەرەوە بۆلایان و قسەیان لەگەڵ دەکەم و هۆزان لەبارەی تۆوەوە دەڵێن " کە تۆو دەچێنم چاوەڕێ دەکەم وەک ئەوەی منداڵێک کە گەورە دەبێت" من سروشتم زۆر خۆش دەوێت، چونکە ئێمەش لە سروشتەوەین باخچەکەم بەشێکە لە ژیانم، وەک منداڵەکانم، ساڵ لەدوای ساڵ تۆوەکانیان دادەنێم و دایانچێنم تا زۆر ببن".