ژنانی غەزە، کارگەی شامپۆی ڕووەکی سروشتیان کردەوە

کۆمەڵێک ژن لە کەرتی غەزە سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی بوتڵی شامپۆی گیای سروشتی لەسەر بنەمای وزەکانی ژنان، بە شێوەیەکی گشتی دەست دەکەن بە چاندنی ڕووەک بۆبەرهەمهێنانی شامپۆ لێیان .

 

ڕەفیف ئەسلیم

غەزە- تا قۆناغی بازاڕکردن بەرهەمەکە لە چەند خاڵێکدا فرۆشراوە بۆئەوەی لەگەڵ تایبەتمەندی کوالێتییە نێودەوڵەتییەکاندا بفرۆشرێت کە بە چەندین تاقیکردنەوە لەسەری ئەنجامدراوە و هەروەها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قژی ژنان بەکارهاتووە.

 

ڕەفقە ئەلحەملاوی بەڕێوەبەری تاقیگەی "زێڕی سەوز" ڕایگەیاند، بیرۆکەکە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە، بەڵام سنووردار بووە بە باخچەکانی ماڵەوە، کە بەشێک لەو خاکەی بەردەم ماڵەکەی بەکارهێناوە بۆ چاندنی چەند ڕووەکێک وەک نەعنا، بەدەستی ژنان و فرۆشتنەوەی لە بازاڕی ناوخۆییدا.

هەروەها باسی لەوە کرد لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە و خواستی کڕین لەسەری نەماوە، بۆیە بیری لە پڕۆژەیەکی نوێ کردوەتەوە پاشان دەڕوان بۆ ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ڕەفقە ئەلحەمەلاوی ئاماژەی پێکرد، بیرۆکەی پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی چەندین سەرپەرشتیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، وەک: فاو و ئۆکسفام.

 

لە لایەن ڕێکخراوێکەوە بەپێدانی چەندین ئامێر و سەرپەرشتی کردنی  خولی مەشق و ڕاهێنانیان پێبەخشراوە، لەلایەن کیمیاگەر حەسەن تەممۆسەوە پشتیوانی بۆ دابینکراوە، تا بەرهەمەکەی لەگەڵ ستانداردی کوالێتییە جیهانییەکاندا بگونجێت، وێڕای ئەوەی کە سەنتەرەکە چەندین خزمەتگوزاری تر بۆ ژنان دابین دەکات، لەوانە بەرنامەی نۆژەنکردنەوەی ماڵ و بەرنامەی باخداری ماڵ و پڕۆژەی شامپۆ.

 

هەنگاوە کردارییەکانی دەستپێکردن

ڕەفقە ئاماژەی بەوەدا کە سەرەتای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بریتی بووە لە ٤٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەپیت لە کەرتی غەزەی باکوور، تەواوکاریی ماوەی ڕاهێنانی گروپی دووەم هەشت ژن تیایدا بەشدار بوون، بەڵام تەنیا ٤ یان قبوڵکران، بۆ ئەوەی ستافەکە لە ٢٦ ژن پێک بێت، ئەمە جگە لەو ژنانەی کە لە کۆکردنەوەی چەند ڕووەکێکی کێویدا کار دەکەن.

 

بەردەوام دەبن لە کۆ کردنەوەی ئەو ڕووەکە بۆندارانەی وەک کەرەوز و گەڵای توو، بۆیە ژمارەیەک لەژنان کۆیان دەکەنەوە ، پاشان دامەزراوەکە بۆ هەر کیلۆیەک بە نیو دۆلار لێیان دەکڕێت ،بەمەش هەلی کاریان بۆ ژمارەیەک ژنی تر ڕەخساندووە، هەروەها باسی لەوەکرد کە ٥٠ بۆ ٦٠ کیلۆ ڕووەکی بۆنخۆش وەک نەعنا و مەعدەنووس ڕۆکا بۆ شامپۆکان بەکاردەهێنێت .

 

هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی شامپۆ

سەبارەت بەهەڵبژاردنی بە تەنها بەرهەمەکانی شامپۆ، ڕەفقە ئەل حەملاوی ڕوونیکردەوە، ژنان بەهۆی ئاوی کەرتی غەزەوە بەدەست چەندین کێشەی قژەوە دەناڵێنن، بازاڕ پێویستی بەم بەرهەمە بوو چونکە هەریەک لە بەرهەمەکان بۆ چارەسەرکردنی یەکیک لە کێشەکانی قژ بوو بۆ قژ هەڵوەرین و بژی و لاوازی قژ، کە هەریەکەیان بە تایبەتمەندییەک دروست دەکرێت.

 

ئەوەشی وت کە چەندین توێژینەوەی لەسەر ئەو ڕووەکانە کردووە بۆ تێکەڵکردنی سوودەکانیان و پێشکەشکردنیان لە ڕێگەی شامپۆ لەگەڵ بتڵ کە تەنها کەف و هەندێک لە پارێزگارییەکانی تر زیاد دەکەن بە ڕێژەی سەدی زۆر کەم بۆ ئەوەی وەک بەرهەمێکی ئۆرگانی بیهێڵنەوە کە بە نزیکەی ٥ دۆلار دەفرۆشرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، تێچووی پرۆژەکە ١١ هەزار دۆلارە، پرۆسەی بەبازاڕکردن لەڕێگەی دەست بەکارکردنەوە ئەنجام دراوە، لەو ماوەیە بانگهێشتنامە بۆ سەرجەم کۆمپانیا تایبەتمەندەکان نێردراوە بۆ سەردانی کارگەکە و نمونەی تاقیکردنەوەی بەرهەمەکە.

 

هەروەها ڕەفقە ئاماژەی بەوەدا کە حەز دەکات پڕۆژەکە گەشە بکات و بتوانێت ژمارەیەکی زۆر لەو ژنانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا ڕاهێنانیان پێکرابوو دابمەزرێنێت، هەروەها هیوادارە بەرهەمەکان هەناردەی وڵاتانی دەرەوەی بکات ئەگەر بێت و سەرکەوتنەکەی بەم شێوەیە بەردەوام بێت،  چەند نمونەیەکی ڕەوانەی تاقیگەکانی کەرتی غەزە کردووە و پسپۆڕان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە بەتەواوی سەلامەت بێت بۆ بەکارهێنان.

 

ئەوەشی وت، لەگەڵ ئەو نمونانەدا چووە بۆ ئەو دەسەڵاتدارە رێکخەرانەی کە رێگە دەدەن لە بازاڕدا بازرگانی پێوە بکرێت، لەوانە وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و شارەوانی غەزە دەرکردنی مۆڵەت بۆ بەرهەمەکەی ئاسان بوو چونکە ئەنجامەکان سەلمێنراو و ڕوون بوون .

ئەزموونی جیاواز

ڕەشا ڕەمەزان یەکێک لەکرێکارەکانی تاقیگەکە  ماوەی ڕاهێنانەکەی ماوەیەکی زێڕین بووە و لەو ماوەیەدا توانیویەتی بنەماکانی کشتوکاڵ فێربێت، هەروەها سوودی لەچەندین چالاکی پاڵپشتی دەروونی بینیوە کە لەلایەن دامەزراوەی نەجدەوە دابینکراوە. سوپاسی خۆی ئاراستەی ئەو دامەزراوەیە کرد کە هەموو مەرجەکانی بۆ شارەزابوون لەبەرهەمهێنانی بەرهەمەکەی بەیارمەتی ئەو پسپۆڕەی کە خۆی و هاوکارەکانی فێری ئەوە کردووە چۆن بەگرامێک چەندێتی زیاد بکەن بۆئەوەی ئەنجامی دروست لە سەدا سەد بەدەست بهێنن تا یەکەم کەس بێت کە تاقیبکرێتەوەو ئەنجامەکانی سەرسام بکات.

ڕەشا بەردەوام دەبێت له شانازی کاتێک که یەکەم پاکتەکانی پرۆژەکەی بینی و کاتێک دوای فرۆشتن ڕێژه یه کی زۆری له پارەکەی بەدەست هێنا.

 

بە وێڕای ئەوەی کە پیشەسازی شامپۆ بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی لە شێوەی کۆتایی خۆی دەرکەوێت، سەرەتا ڕووەکەکان دەچێن، پاشان لە پیسی زیانبەخش پاکی دەکەنوە، پاشان دەشۆردرێنەوە و وشک دەکرێنەوە، پاشان دەبڕدرێن بۆ ئەوەی ببنە یەک قەبارە و فلتەر بکرێت بۆ چوونە ناو ئامێرەکانەوە، پاشان لە کۆتاییدا بچنە ناو ئامێری چڕکردنەوە بۆ ساردکردنەوە و زیادکردنی ڕەنگ و مادەی فۆمی بۆی.

 

ت.پ