ژنانی دەریای ڕەش بە باوەش پارێزگاری لە دارستانەکان دەکەن

ژنانی هەرێمی گەلیی ئیکزدەرە سەر بە دەریای ڕەش، لە بەرامبەر دروستکردنی کان پارێزگاری لە دارستانەکانیان دەکەن، جەخت لەسەر پاراستنی سروشتەکەیان دەکەنەوە.

ڕزە- دەریای ڕەش

 

یەکێک لە دارستانەکانی جیهان کە دەبێت پارێزگاری لێبکرێت، گەلیی ئەشکەنجەدەرە لە ناوچەی ئیکزدەرە لە ڕزەی سەر بە دەریای ڕەش، دەسەڵاتدارانی هەرێمە ماوەیەکە دەیانەوێت لەو دارستانەدا کانی بەردین بکەنەوە، بە پێشەنگایەکی ژنانی هەرێمەکە هاوڵاتیان لەبەرامبەر ئامێرەکان خۆیان کردووەتە قەڵغان و لە بەردەم دارستانەکەدا وەستاون.

 

ماوەی هەفتەیەکە لە دژی هەڵکەندنی کانی بەردین لە ناوچەکەدا بەردەم دارستانەکەدا هاوڵاتیان ئێشکدەگرن، ژنان باوەشیان بە دارەکاندا کردووە و نە هێزی سەربازەکان و نە ئامێرەکان نایانترسێنن، بەڵکو هەموو هەوڵێک دەدەن تا خاک و دارستانەکانیان بپارێزن، ئەم بەرخۆدانەی ژنان لەناو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگی داوەتەوە.

 

هاوڵاتیانی ناوچەی ئیکزدەرە لە ڕزە، ڕۆژانە لە دژی کردنەوەی کانی بەردین لە گەلیی ئەشکەنجەدەرە، دەستیان بە ئێشکگرتن کردووە و بۆ ئەوەی پرۆژەکەش هەڵبوەشینرێتەوە کەمپینی واژۆ کۆکردنەوەیان دەستپیکردووە.

 

لە تویتەردا بە هاشتاگی #ikizderesahipsizdeğildir, #ikizderedireniyor، پشتیوانی لە بەرخۆدانی ژنان و هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکرێت.

 

ت.پ