تورکیا بەئامانجگرتنی شوێنەوارە مێژووییەکان هەوڵدەدات ژیان و مێژوو لەهەرێمدا بکوژێنێتەوە

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت لە ڕێگەی هێرشەوە مێژوو و کلتوری کورد لەناوببات، سەبارەت بە هێرشەکانی ٢٠ی کانوونی یەکەم بۆ سەر شوێنە مێژووییەکان لە گوندی خەراب شەمس و گوندی گەورە، دایکانی عەفرینی دانیشتووی ناحیەی شێراوا دەڵێن: "ئەردۆغان لە ڕێگەی هێرسەکانیەوە دەیەوێت شوێنەوارە مێژووییەکانی کورد لەناوببات و مێژووی عوسمانی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئێمە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناترسین".

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت لە ڕێگەی هێرشەوە مێژوو و کلتوری کورد لەناوببات، سەبارەت بە هێرشەکانی ٢٠ی کانوونی یەکەم بۆ سەر شوێنە مێژووییەکان لە گوندی خەراب شەمس و گوندی گەورە، دایکانی عەفرینی دانیشتووی ناحیەی شێراوا دەڵێن: "ئەردۆغان لە ڕێگەی هێرسەکانیەوە دەیەوێت شوێنەوارە مێژووییەکانی کورد لەناوببات و مێژووی عوسمانی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئێمە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناترسین".

 

شیرین عەلی

شەهبا- لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری هێرشی کردە سەر ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین کە بە شوێنەواری مێژوویی و دێرین ناسراوە ئەو هێرشانەی کە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمدا لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپە جیاجیاکانەوە کرایە سەر شوێنە مێژووییەکان لە گوندەکانی گەورە و خەراب شەمس لە ناوچەی شێراوا زیانێکی زۆری بە شوێنە مێژووییەکان گەیاندووە لە ئەنجامی هێرشی چەکی قورس زیان بە شوێنە مێژوویەکان گەیشتووە، ئەو شوێنە مێژووییانە بوونە قوربانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی هێرشکردنە سەر شوێنە مێژووییەکان کلتور و ناسنامەی کورد و ناسنامەی ناوچەکە داگیربکات دەیەوێت لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە لەناوچوونێک لە شوێنە مێژووییەکاندا دروست بکات و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە، چونکە چەندین شوێنەواری مێژوویی لە کلتوری کوردیدا بە پیرۆز دەبینرێت.

 

"هەتا ئێمە زیندوو بین بەرگری دەکەین"

دایکە عەزیزە حسێن تەمەنی ٥٥ ساڵە و خەڵکی گوندی گەورەیە سەر بە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینە، ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هەمیشە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر شوێنە مێژووییەکانی کوردو وتی: "کەس ناتوانێت ئێمە لە کەلتوری خۆمان دوور بخاتەوە نە هێرش و هەڕەشە و نە تۆپباران، ئێمە وڵاتەکەمان جێناهێڵین و لە خاکەکەمانەوە ناچینە هیچ شوێنێکی تر، هەتا زیندوو بین بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانی خۆمان بانگەوازی من بۆ هەموو دەوڵەتانی نێودەوڵەتی ئەوەیە کە چارەسەرێک بۆ ئەردۆغان و هێرشە نامرۆڤانەکانی بدۆزنەوە".

 

"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر چاومان ناترسێنێت"

دایکێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بەناوی سیهام ڕەشید خەڵکی گوندی ئەحرێزی کانتۆنی شەهبا کە دانیشتووی گوندی گەورەی سەر بە ناحیەی شێراوایە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە هێرش هەوڵ دەدات شوێنە مێژووییەکانی کورد لەناوببات، بەڵام هەرگیز ناگاتە خەونەکانی، وتی: "هەتا هێزی ئێمە هەبێت بۆ ئەوەیە ژیانێکی بە شکۆ بژین".

 

"دەیەوێت لەڕێگەی هێرش بۆ سەر شوێنە مێژووییەکان کلتوری کورد لەناوببات"

ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناوی حەنیفە جیمۆ لە گوندی گەورەی سەر بە ناحیەی شێراوا ئاماژەی بەوەدا کە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەبنەوە و وتیشی: "ئەو زەحمەتەی ڕووبەڕووی دەبینەوە زۆرن و لە ماڵەکانمان بەردەوامین و خاکەکەمان جێناهێڵین، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەتایبەتی شوێنە مێژووییەکانی کردۆتە ئامانج، چونکە شوێنەوارە مێژووییەکان کلتورێکی کۆنی کوردین لە عەفرین شوێنە مێژووییەکان تۆپباران کران و بەرهەمەکانیش دزران، بۆیە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت بۆردوومانەکانی دووبارە بکاتەوە".

 

"شوێنە مێژووییەکان هەمیشە دەکرێنە ئامانج"

لەیلا حەسەن، وتەبێژی ڕێکخراوی ستاری کۆنگرە لە گوندی گەورە وتی: "ئەو ژنانەی کە لە گوندی گەورە دەژین، هەمیشە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا تووشی گرفت دەبن کاتێک هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شوێنی مێژوویی دەکاتە ئامانج، چونکە شوێنە مێژووییەکان ناسنامەی گەلی کوردن، ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شوێنە مێژووییەکانی عەفرینە لە شێراوا، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناتوانێت ناسنامەی کورد لە ڕێگەی هێرشەوە لەناوببات چونکە کورد هەرگیز لەناوناچێت کاتێک دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری هێرش دەکاتە سەر گوندی کیلۆت، بە شوێنەوارە مێژووییەکانی ناسراوە ئێمە وەک دانیشتوانی ناوچەی شێراوا هەرگیز دەستبەرداری بەرخۆدانی خۆمان نابین".