لەسەر مەریخ ڕووبارێکی وشکبوو دەردەکەوێت

ناسا وێنەی ڕووبارێکی وشکی دێرینی لەسەر مەریخ بڵاوکردەوەی کە بەڵگەی ژیان لە دەرەوەی زەوی دەخاتە ڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ناسا وێنەی ڕووبارێکی وشکی لەسەر مەریخ بڵاوکردەوە و ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ-یش ئاماژە بەوەدەدات کە وێنەکان بەڵگەی هەبوونی ژیان لەسەر مەریخ دەردەخەن، ڕۆژانەمکە ئەوەشی خستەڕوو کە جیۆلۆجیستەکان پێکهاتەیەکی ئۆرگانیی زیندوویان دۆزیوەتەوە لە ناوچە دیاریکراوەکانی گێسیرۆ کە دەلتای ڕووبارەکە دەگرێتەوە.

 

ڕۆژی پێنجشەممە توێژەران وێنەیان لە گۆڤاری زانست بڵاو کردەوە کە ئاماژە بەوە دەدات بە ملیاران ساڵ پێش ئێستا ئاو لەسەر هەسارەکە هەبووە، زانایان هەبوونی ئەم بەڵگە و داتایانە بە گرنگ سەیر دەکەن تا ڕێنمایی بڕیارەکانی ناسا بکات بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر هەسارەکە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئازاردا ناسا یەکەم گەشتی بۆ مەریخ ڕاگەیاند، لەو کاتەوە کەشتییە ئاسمانیەکە توانیویەتی هەزاران وێنە بنێرێت کە لەسەر هەسارەی سوور-مەریخ گیراوە.

 

ت.پ