پێشەنگای کاری دەستی بۆ ژنانی هەڵەبجە کرایەوە

لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، پێشەنگایەکی کاری دەستی بۆ ژنانی هەڵەبجە کرایەوە تا لە ڕێیەوە ئابوری سەربەخۆی خۆیان دابین بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشی رستن و چینینی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، پێشەنگایەکی کاری دەستی لەناو بینای لقی هەڵەبجەی سەندیکای کرێکاران کردەوە و تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

لە پێشەنگاکەدا ١٠ ژن بەشدارن و تێیدا نمایشی کارە دەستییەکانیان دەکەن کە بریتییە لە جلوبەرگی کوردی، کاری دەستی، چنین و کەلوپەلی جوانکاری ناوماڵ.

بەشداربووانی پێشەنگاکەش ئاماژەیان بەوەدا دەیانەوێت ببنە خاوەنی کاری سەربەخۆی خۆیان و لە ڕێگەی پێشەنگاوە کارە دەستییەکانمان بفرۆشین و ببێتە پشتیوانییەکی ئابوری بۆمان.

 

ت.پ