فیلمی دەرهێنەرانی ژن لە ئامەد نمایش دەکرێن

کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا نمایشێکیان بۆ ئەو فیلمانە ڕێکخست، کە تەنها فیلمی دەرهێنەرانی ژن لەخۆدەگرێت، وەک بەشێک لە پرۆژەی "ژنانی بنەوشەیی"، زۆربەی فیلمەکان لە نمایشە دوو ڕۆژییەکەدا لە چیرۆکی ژنان پێکدێن کە ئامانجیان ئەوەیە لە ڕێگەی هونەرەوە توندوتیژی دژی ژنان نیشان بدەن.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

ئامەد- سێیەمین نمایشکردنی فیلمەکان وەک بەشێک لە پڕۆژەی "ژنانی بنەوشەیی" کە بە هاوکاری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا و ئۆنی بەرشلۆنە و کۆمپانیای ستریمسینگ ئامادەکراوە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت، هەروەها چالاکی پانێل و وۆرکشۆپ لەو کارانەدا بەڕێوەدەچێت کە لەنمایشەکەدا نمایش دەکرێت، ئامانجی پڕۆژەکە کە بەبەشداری دەرهێنەرانی ژن لەسێ وڵاتی جیاجیای وەک ئیسپانیا و ئیتالیا و تورکیا ئەنجام دراوە نمایشکردنی چیرۆکی ژنانە لەهونەر و نمایشکردنی فیلمەکانی دەرهێنەرانی ژنە، وەک بەشێک لەپرۆژەکە، نمایشی فیلم کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا ڕێکخرابوو لە ئامەد لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی کانونی دووەم لە سەنتەری هونەری مۆردەم بەڕێوەدەچێت، ١٨ فیلم وەک بەشێک لە بەرنامەکە نمایش دەکرێن.

 

"پرۆژەکە فیلمی دەرهێنەرانی ژن لەخۆدەگرێت"

سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، عەدالەت کایا ڕایگەیاند کە ئەو فیلمانە نمایش دەکات کە چیرۆکی ژنانی سەرتاسەری جیهان دەگێڕنەوە، هەروەها هەموو دەرهێنەرە ژنەکان بەشداری ئەو نمایشە دەکەن و وتی: "ئەم جۆرە کارانە کراوە بۆ زیادکردنی هۆشیاری ژنان لە جوگرافیای جیاوازدا کە لەگەڵ کێشەکانیان تێدەکۆشن".

 

"هونەر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆمەڵگادا"

عەدالەت کایا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە وەک کۆمەڵە بەشداری پێشانگاکانی وڵاتانی دیکەیان کردووە و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "پێمان وایە هونەر ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە کۆمەڵگەدا بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە ئەو کێشانە نیشان بدەین کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە و شیوازەکانی توندوتیژی لەسەر ژنان هەیە، بە هونەری باشتر دەردەکەوێت ئەمە ئامانجی سەرەکی ئێمەیە بەم فیلمانە دەتوانین بگەین بە ژن و پیاو کە ناتوانین وەکی تر پێیان بگەین، بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە تێڕوانینی خۆمان دەرببڕین".

 

داوای لە هەموو دەرهێنەرانی ژن کرد کە ناوچەیەکی لەو شێوەیە بکەنەوە و بەردەوام بن لەبەشداریکردن لەنمایش و دەرهێنانی فیلم.

 

"هەموو فیلمەکان لە چیرۆکی ژنان پێکدێن"

عەدالەت کایا وتیشی: "زۆر ژن لە سێ بەشی جیای جیهانەوە کار دەکەن لە هەر فیلمێکدا کە نمایش دەکرێت، چیرۆکێک هەیە دەربارەی ژیانمان، هەموو فیلمەکان لە چیرۆکی ژنان پێکدێن ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە و بەو مانایەش داوا لە هەموو ژنانی دانیشتووی شارەکە دەکەین کە بەشداری لە نمایشکردنی فیلمدا بکەن".