٢٠٠ هونەرمەندی ژن ڕووکەشی مەکسیکۆیان دروست کرد

چادرگەی مەکسیکی لە ئێکسپۆ ٢٠٢٠ دوبەی، ڕەسەنایەتی کلتور و کەلەپووری مەکسیکی بەرجەستە دەکات و ڕۆڵی گرنگی ژنان لە کۆمەڵگای مەکسیکیدا بەرجەستە دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیمارات "وام"، مارتا جەرامیلۆ، کۆمیسیاری گشتی چادرگەی مەکسیکی لە ئێکسپۆ ڕایگەیاند، ڕووکەشی چادرگەی مەکسیکی بە ٢٠٠ هونەرمەندی مەکسیکی لە هەرێمی جەلیسکۆ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی مەکسیک، ڕێڕەوەکانی پاڤیلەکەی ئەمریکای لاتینی، پریزێنتەیشن لە شاشەی گەورەی" 3D" لەخۆ دەگرێت بۆ نیشاندانی هەمەجۆری ئیکۆلۆجی و سروشتی جوانی مەکسیکۆ، کە لە لایەن ٢٠٠ ژن هونەرمەندەوە نەخشێنراوە.

لە بەرامبەردا فرانسیسکۆ گاردۆنۆ ڕێکخەری ستاف لەچادرگەکە ڕوونیکردەوە کە شوێنەکە شارستانیەتی مایا لە یەکێک لە هۆڵەکانی لەخۆ دەگرێت، کە یەکێکە لە گرنگترین شارستانییەکان کە مەکسیکییەکان لێی دادەبەزن و دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە  ٤٠٠٠ ساڵ.