جولیا دوکۆرنۆ دووەم ژنە خەڵاتی دارخورمای ئاڵتونی پێببەخشرێت

دەرهێنەری فەرەنسی، جولیا دوکۆرنۆ لە ئاهەنگی کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی کان لە ڕۆژی شەممە خەڵاتی پالمێ دی ئۆر-دارخورمای ئاڵتونیی بۆ فیلمی هاوچەرخی "تایتان" بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەرهێنەری فەرەنسی، جولیا دۆکۆرنۆ بووە دووەم ژن لە مێژووی فێستیڤاڵی فیلمی کان-دا خەڵاتی پالمی دی ئۆر وەردەگرێت، کە لە کۆتایی هەر خولێکی فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتەکە دەبەخشرێت، یەکەم ژنیش دەرهێنەری ئوسترالی، جەین کامپیۆن بوو بە فلیمی پیانۆ ساڵی ١٠٠٣ خەڵاتەکەی پێبەخشراوە.

 

فیلمی تیتان'ی جولیا دۆکۆرنۆی تەمەن ٣٧ ساڵ، یەکێک بوو لەو ٢٤ فیلمەی لە ڕیزی پێشبڕکێی سەرەکی ئەمساڵدا بوو لە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی جیهانیی کان، فیلمەکە دەربارەی کوشتنی نادیارە، بە ستایلێکی هاوچەرخ و ئاراستە فێمینیستەکان دیاری کرابوو، جارانس مارلی، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە.