ژنان بە هونەری دەنگبێژی شۆڕش بەرز دەکەنەوە

حەفی محەمەد عەبدولقادر، ئەندامی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری مەنبج، تیشکی خستەسەر ئامادەبوونی ژنان لە بواری هونەریدا و وتی: شوێنی ژنان لەسەر تەختەی شانۆ و گۆرانی وتن و گەیاندنی پەیامەکەیان بۆ جیهان، بۆ ئێمە شۆڕشێکە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- ژنان لە مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەوڵی گۆڕینی ڕوانگەی کۆمەڵگە بۆ ڕۆڵی ژنان لە بواری ڕۆشنبیریدا دەدەن و بە دەنگی خۆیان کولتووری کۆمەڵگە نیشان دەدەن، حەفی محەمەد عەبدولقادر، ئەندامی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە بۆ سەلماندنی خۆیان و گۆڕینی ڕاستی کولتووری ناوچەکە.

 

"دوای شۆڕش ڕۆڵی ژنان گۆڕا"

حەفی محەمەد عەبدولقادر، باسی لە کارەکانی کرد و وتی: گروپی ئاشتی یەکێکە لەو گروپانەی کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ و ٢٠٠٠ لە کۆنەوە دامەزراوە، کاتێک گروپەکە بۆ یەکەمجار دروستبوو، ژنان لەم گروپەدا شوێنیان گرت، بەڵام لەبەرئەوەی کۆمەڵگە بوونی خۆی لە مەیدان و گروپ و لەسەر شانۆ قبوڵ نەکرد، پاشەکشەیەک هەبوو، لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا و ڕزگارکردنی مەنبج، ژنان ڕۆڵی خۆیان لە تومەنا سەلەمێ گێڕاو مۆری خۆیان دەستنیشانکرد.

 

"ئێمە شوێنی ژنان لە بواری ڕۆشنبیریدا مسۆگەر دەکەین"

حەفی محەمەد عەبدولقادر باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە ژنان لە کاتی کارکردن لە کاری هونەریدا ڕووبەڕووی دەبنەوە و وتی: ژنان لەو ناوچانەی کە نەریت و تێڕوانینی پیاوان تێیدا زاڵە، کاریگەری لەسەر ڕاستی ژیان و پیشکەوتنیان دەکات، پیاوی دەسەڵاتدار لە هەموو شوێنێک دەرکەوتنی ژنی لەبەردەم جەماوەرێکی گەورە و لەسەر تەختەی شانۆ ئاستەنگ دەکات، ژنان لە بواری ڕۆشنبیری و هونەریدا جێگایان پێنادرێت، لەم ناوچەیەش پیاو هەیە ئێمە ئەو هەوڵە دەدەین کە بتوانین تێگەشتنەکان بگۆڕین، ئێمە هەوڵدەدەین کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دروست بکەین کە یەکسانی و دادپەروەریی هەبێت، شۆڕشێکە بۆ ئێمە کە لە بواری هونەریدا شوێنێک بگرین و بە دەنگ و هەست و سۆزی گۆرانی وتنەوە بەشداری بکەین و پەیامەکەمان بگەیەنین بە جیهان.

 

حەفی محەمەد عەبدولقادر، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە دەستیان بە چالاکییەکانی ٨ی ئادار کردووە و وتی: ئێمە گروپێکی تری ژنانمان پێکهێناوە بەناوی شەهید ئەڤین و ژنانیش لە هەموو پێکهاتەکان لەم گروپە هەن، ژنان خۆیان بۆ بۆنەی ٨ی ئادار ئامادە دەکەن و بەهرەی خۆیان لە چالاکییەکاندا پیشان دەدەن.

 

"ژنان پەیامی خۆیان گەیاندە جیهان"

حەفی محەمەد عەبدولقادر، وتیشی: ژنان دەتوانن لە ڕێگەی تێکۆشان و بەرخۆدانەوە بۆچوونی کۆمەڵگە بگۆڕن، بەبێ بەرگری ژنان ناتوانن تێڕوانینی کۆمەڵگە بگۆڕن، ئەو شێوازەی کە کۆمەڵگەش ژنان قبوڵ دەکات بە تێکۆشانی ژنان بە سروشتی ڕەسەن و کولتووری خۆیان لەم بوارەدا تێدەپەڕێت، کاپیتاڵیزم ئەو بیرۆکەیە ڕەتدەکاتەوە کە ژنان لەسەر شانۆ دەوەستن، ژنان نمایشێکیان پێکهێناوە، بۆیە ئەمڕۆ کۆمەڵگە لە ڕێگەی شۆڕشی گەلەوە بونیادنراوە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژنان پەیامی خۆیان گەیاندە جیهان، ئێمە بە تێکۆشانمان گۆڕانکاری لە بواری ڕۆشنبیریدا دەکەین و لە هەوڵی ئەوەداین کە تێڕوانینی کۆمەڵگە و قبوڵکردنی ژنان لە بواری ڕۆشنبیریدا بگۆڕین و بەدەنگی خۆمان و دەنگی شۆڕشی ژنان بگەینە جیهان.