پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ ژنانی گەنجی کەرکوک

لە شاری کەرکوک پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ دەرخستنی هونەری ١٥ ژنی گەنج کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو لە شاری کەرکوک بە سەرپەرشتی گروپی هۆشیاری لاوان پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ ١٥ ژنی گەنجی شارەکە کردەوە.

 

پێشەنگاکە بە دروشمی "هەنگاوێك بۆ گەشەپێدانی گەنجان بەرەو دیموكراسی" بەڕێوەچوو، تیایدا زیاتر لە ٣٠ تابلۆی جیاوازی ١٥ ژنی گەنج لە پێکهاتە جیاوازەکانی شارەکە نمایشکرابوو، هەروەها چەندین کەسایەتی، نوێنەری ڕێکخراو و توێژە جیاوازەکان سەردانی پێشەنگاکەیان کرد.

 

ئامانجی پێشەنگاکە پەرەدانی تواناکانی ژنانی گەنج و دەرخستنی بەهرەکانیان بوو.