سینەماکار لیزا چالان: سینەمای کوردی وەک گەل بەرخۆدێرە

سینەماکار لیزا چالان، کە سینەمای کوردی بە "سینەمای بەرخۆدێر" پێناسە دەکات، ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی ژنانی کورد بابەتی زۆرێک لە فیلمەکان بووە، چونکە لە ژیانیشدا گۆڕانکارییان لە جیهاندا دروستکردووە .

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- ژنانی کورد، ساڵانێکە بەرەنگاری سیاسەتەکانی کۆیلایەتی و جینۆساید و شەڕ دەبێتەوە، ئەمڕۆ لەناو فیلمەکاندا ڕەنگی داوەتەوە و بوونەتە ئیلهامبەخش بۆ جیهان، فیلم و دۆکیۆمێنتاریی وەک "هێزا"، "کۆبانێ" و "کچانی خۆر" چیرۆکی بەرخۆدانی ژنانی کورد و ئێزدی نمایش دەکەن، بە ملیۆنان کەس سەیری دەکەن، سینەمای کوردی کە دژی سیاسەتەکانی شەڕە لە ناوچەکەدا، جێگە دەداتە بەرخۆدانی خەڵک و واقیعی کۆمەڵگە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشە دەکات، بێ وەستان بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی بەرهەم.

 

دوای ساڵانی ٢٠٠٠ بەرهەمهێنانی فیلم زیادیکرد

دوای دامەزراندنی سینەما، یەکەمین نمایشی کراوە بەڕووی خەڵکدا لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٨٩٥ لەلایەن برایانی لومێرەوە بەڕێوەچوو، و دوای ٣١ ساڵ لەم نمایشە، یەکەمین فیلمی "زارە" وێنەگیرا. لە ساڵی ١٩٣٣ بە ناوی "کوردانی ئێزدی" تیشک خرایەسەر زینێی ئێزدی، دواتر فیلمێکی دیکۆمێنتاری بە ناوی "کوردەکانی ئەرمینیای سۆڤیەت" دروستکرا. سینەمای کوردی کە ماوەیەک وەستا، بە فیلمەکانی یڵماز گونەی لە هەموو جیهاندا ناسرا و لە ساڵانی ٢٠٠٠دا دەستی بە تەشەنەسەندن کرد، لە ساڵی ١٩٩٠ ئەو فیلمەی کە لە بەرهەمی ئەحمەدی خانی دروستکراوە بە ناوی "مەم و زین" پێشکەش بە بینەران کرا، سینەمای کوردی، کە جیا لە فیلمەکانی تایبەت بە ژیانی خەڵک و ئەو خیانەتانەی وەک گەل بەسەریاندا هاتووە، زۆرجار بابەتی خۆشەویستی، بەهێزکردن و دڵسۆزی لەخۆدەگرێت.

 

سینەمای کوردی ئیلهامبەخشە بۆ جیهان

سینەمای کوردی لەناو شەڕێکی چەند ساڵەدا گەشەی کردووە و بەردەوامە، چیرۆکەکانی ئیلهامبەخشە بۆ جیهان، خەباتی ژنانی کورد ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت لە هەردوو سینەمای کوردی و جیهانیدا، هەروەها ئەو فیلم و دۆکیۆمێنتاریانەی کە لەم ماوەیەی کۆتایدا  وێنەیان گیراوە، توانیویانە دەنگی بینەر بەلای خۆیاندا ڕابکێشن.

 

لیزا چالان، سینەماکار و ئەندامی ئەکادیمیای سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سینەمای کوردی بە 'سینەمای بەرخۆدێر' پێناسە دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە سینەما بۆ ئەوان زۆر گرنگە لەم پرۆسەیەدا کە تەکنەلۆژیا زاڵە بەسەر بوارەکانی ژیاندا، وتیشی: سینەمای کوردی زۆر تازەیە، سینەمایەک کە هێشتا لە پەرەسەندندایە و هەوڵی دروستکردنی خۆی دەدات، کاتێک لەم هەوڵەدا دەست بە خوڵقاندنی کۆمەڵایەتی دەکەین، دەگۆڕێت بۆ سینەمایەکی بەرخۆدێر، وەک گەلەکەمان، وەک ئەو پرۆسەیەی کە ساڵانێکە بەردەوامە، لەم مێژووەدا چەندین دەستکەوت و شەڕڤان و چیرۆک هەیە، سینەما بوارێکی هونەری زۆر فراوانە؛ ئەمەش دەق و دەنگ و ڕەنگ دەگرێتەوە. بۆ ئێمە هێزی سینەما زۆر گرنگە. لە ئێستادا سینەما یەکێکە لەو لقانەی کە چالاکترین ڕۆڵی هەیە لە جیهاندا، نزیکەی هەموو کەسێک مۆبایلێکی بەدەستەوەیە و گەیشتن بە سینەما ئاسانترە، وەرگێڕانی کتێبێک بۆ زمانی جیاواز کاتێکی زۆری دەوێت، بەڵام دروستکردنی فیلم و دابەشکردنی لە سەرانسەری جیهاندا کەمێک کاریگەرتر و ئاسانترە.

 

"سینەمای کوردی بە خەباتی ژن و کۆمەڵگە دەستیپێکرد"

لیزا چالان باسی لەوەکرد بە دروشمی "سینەما خەبات دەکات" بەرهەمهێنان دەکەن و ئامانجیش بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکانی کوردستان و جیهانە، وتیشی: شەڕی بەردوامە کاریگەری لەسەر سینەما هەیە، بۆیە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا فیلمەکان بەشێوەیەکی چالاکانە بەرهەمهێنراون، سینەما پێویستی بە داتا هەیە تا سەرنجڕاکێشتر بێت.

 

"چیرۆکەکانی بەرخۆدان لە شاشەی سپیدا سەرکوت کران"

لیزا چالان باسی لە خەباتی ژنانی کورد کرد کە بووەتە مین، لە ڕێگەی چیرۆکی دایکانی کوردەوە، ئەو سەردەمەی کە ماتریاریک دزی لە ژن و خەباتی ژنی کورد دەکرد، بینرا و وتی: لە مێژووی سینەمادا ژنان هەمیشە لەبەردەم کامێرادا بوون و بە گشتی لەسەر جەستەی ژن کارەکتەرەکان دراماتیک دەکران، باس لە ڕۆڵی ژنان و جێگای ئەوان لە سینەمادا دەکرێت، هەم ئێمە و هەم فێمینیستەکانی جیهان لە دژی ئەمە خەبات دەکەین، ئەگەر بڵێین پڕۆفایلی ژنی کورد لە سینەمادا چۆنە؟ چل ساڵە خەبات دەکەین، زۆرێکیان ژن بوون. لەگەڵ پڕۆسەی کۆبانێ ژنان ئەوانە بوون کە زۆرترین شەڕیان کرد، ئەمە ئیلهامبەخش بوو بۆ جیهان و زیاتر گۆڕانکاری لە جیهاندا دروستکردووە.

 

"شەڕ هەیە و لە بەرامبەردە تێکۆشان دەکرێت"

لیزا چالان لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سینەمای کوردی بە زانینی زمان و جوگرافیا و بنەماکەی بکێشرێت و وتی: لە چیرۆکە کوردییەکاندا ستەم لە پێشەنگدایە، بەڵام لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا زۆر لایەنی بەرخۆدانمان هاتە پێشەوە، شەڕ لەسەر ئەم خاکانە هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا ململانێیەک بۆ تێکۆشان هەیە و ئەمەش لە سینەمادا بەدیدەکرێت، بە هەموو جیهانیشدا بڵاوبووەتەوە، جیهان بەم شێوەیە ژنی کوردی ناسی، بەم شێوەیە ڕۆژی سینەما هاتە ئاراوە.

 

لیزا چالان کێیە؟

لیزا چالان، دەرهێنەر و سیناریۆنووس و ئەکتەر و دەرهێنەری هونەری کوردە، ئەندامی ئەکادیمیای سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەرهێنانی بۆ کورتە فیلمێک کردووە و لە زۆر فیلمی درێژ و دۆکیۆمێنتاری و پڕۆژەی زنجیرەیی بەشداری کردووە، پێش هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥، هێرشێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە ئامەد ڕوویدا و لەم هێرشەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون. لیزا چالان بەهۆی ئەم هێرشەوە بریندار بوو و هەردوو قاچی لەدەستدا، لە ٢٦ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کیرالا لە هیندستان خەڵاتی ڕۆحی ساڵی پێبەخشرا و تا ئێشتا بەردەوامە لە کارکردن لە بوارەکەیدا.