پەرتوکی ئەمڕۆ: ژیانی من

ژیانی من لە نووسینی گۆڵدن مایەر و وەرگێڕانی شەفیقی حاجی خدرە.

 

ئەم پەرتوکە باس لە ژیان و سەرگوزەشتەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، گۆڵدا مایەر دەکات، گرنگی خوێندنەوەی ژیانی من بۆ وەرگرتنی ئەزموونی ژنێکە لە بواری سەرکردایەتی، نەتەوایەتی و چۆنیەتی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی دەوڵەتێکە.

 

گۆڵدا لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری کیف لەدایکبووە و لە ساڵانی ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٤ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بووە، ئەو ژنە بە لێهاتووی تواناییەکەی لە بواری بەڕێوەبردنی سیاسەتدا هەیە و چالاکوانێکی نەبەردیش بووە، لەو کاتەی لە ئۆکرانیاوە بەرەو ئەمریکا دەگوازنەوە بەهۆی ژیانەوە، زەحمەتییەکانی ڕوو لە گۆڵدا دەکات، بۆیە کەڵکەڵەی بە گژداچوونەوەی ئاوارەی دەکەوێتە سەری و دەگەڕێتەوە بۆ فەلەستین، لەوێدا دەست بە خەبات دەکەن و لە ساڵی ١٩٤٨دا سەربەخۆبوونی خۆیان ڕادەگەیەنن.

 

کتێبەکە زۆر بە وردی هەنگاوەکانی ژنان و ئەزموونی گۆڵدا باس دەکات، کە دەکرێت پاڵنەرێک بێت بۆ ژنان و هەنگاونانیان بەرەو بەڕێوەبردنی سیاسەت و سەرکردایەتی.

 

ت.پ