ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ بەسەر ئەنفالی دەشتی کۆیەدا تێپەڕی

٣٣ ساڵ بەسەر ئەنفالی دەشتی کۆیەدا تێپەڕی کە بە ئەفالی چوار ناسراوە و لە ٥ی ئایار/٥ی ١٩٨٨دا ئەنجامدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنفالی دەشتی کۆیە لە ٥ی ئایار/٥ی ١٩٨٨ ئەنجامدرا و بە ئەنفالی چوار ناسراوە، بەو مەبەستە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارەدێی ئاشتی لە شارۆچکەی کۆیە، یادی ٣٣یەمین ساڵی ئەنفالی کۆیە بەرز ڕاگیرا، لە یادەکەدا کەسوکاری ئەنفالکراوان و نوێنەری ڕێکخراو و  بەرپرسانی حزبی و حکومی بەشداربوون.

ئەوەی جێی سەرنج بوو لە یادەکەدا هیچ وتارێک پێشکەش نەکرا، تەنها تاجەگوڵینە لەبەردەم مۆنۆمێنتەکەدا دانرا.

 

لەو شاڵاوی چواری ئەنفالدا لە دەشتی کۆیەدا ٩٠٠ هاوڵاتی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنفالکران.

 

ت.پ