ژنێکی گەنج لە پردێکی پەڕینەوە کەوتە خوارەوە

ژنێکی گەنجی تەمەن ١٦ بۆ ١٧ ساڵ لە یەکێک لە پردەکانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەوتە خوارەوە، دواتر ئۆتۆمبێلێک لێی دەدات و گیانی لەدەست داوە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

 

سامان نادر، بەڕێوەبەی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە ئاژانسی ژنهای ڕاگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی گەنجی تەمەن ١٦ بۆ ١٧ ساڵان لە پردی وڵووبەی شاری سلێمانی کەتووەتە خوارەوە، تا ئێستاش ناسنامەی ئاشکرا نەبووە.

 

ئەو ژنە گەنجە جلوبەرگی قوتابی لەبەردایە، هیچ پێناسەیەک یاخود باجێکی پێنەبووە، تا ئێستاش هیچ کەس نەهاتووە بە دەم تەرمەکەوە، کە لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

 

ئەم دووەم جارە لە هەمان ناوچە لەسەر پردی هاتوچۆ لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی دوو ژن هەوڵی خۆکوشتن دەدەن، یەکەمیان لە یەکەم ڕۆژی ساڵی تازەدا ڕوویدا کە ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی شلێر کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

 

ت.پ