لە چەمچەماڵ، سیمنارێک تایبەت بە پرسی ژن بەڕێوەچوو

پرسی ژن و مرۆڤ بوون بووە جێی گفتوگۆی توێژە جیاوازەکان، هەروەها باس لە گرنگی ڕۆڵی ژنان کرا لە سیمینارێکدا.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٤ی شوبات لە کتێبخانەی گشتی شارۆچکەی چەمچەماڵ سیمینارێک بە ناونیشانی "پرسی ژن و مرۆڤ بوون"، بۆ مامۆستا سنور کەریم و مامۆستایانی چالاکوان بە سەرپەرشتی گروپی کچانی خوێنەر ڕێکخرا.

سیمینارەکە بە بەشداری ژمارەیەک ڕۆشنبیران و چالاکوانان بەڕێوە چوو،  مەبەستی سەرەکی گفتوگۆکردنەکە باسکردن بوو لە گرنگی و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگا و بەرەوپێشچونی کۆمەڵگە لە بوارە جیاجیاکاندا.

هەروەها باس لەوە کرا ژنان ئەتوانن لە کاتێکدا هەم ژن، دایک، مامۆستا بن و  یەکەم مامۆستاشن بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگا، بۆیە پێویستە دەرفەتی زیاتر بۆ ژن وەک بەڕێوەبەری وڵات و  کایە جیاوازەکان بڕەخسێنرێت.

سنور کەریم، لەسیمینارەکەدا باسی لەوە کرد “ڕۆڵی ژنان وەک شەڕڤان لە پاراستنی شارەکانی ڕۆژئاوا، بەرگریی لە دژی داگیرکاریی نمونەی گەورەیی ژنان دەردەخەن”.

سیمینارەکە بە گفتوگۆی کراوە لە نێوان ئامادەبوواندا کۆتای هات، لە درێژەی گفتوگۆکەیاندا باس لەوە کرا  پێویستە یەکسانی لە نێوان هەردوو ڕەگەز بوونی هەبێت، هەروەها ڕۆڵی ژنانیان لەکۆمەڵگای کوردیدا بەرز نرخاند و بەگرنگییەوە باسیان لە ئازادیی تاک و ژنان کرد لە کۆمەڵگای کوردیدا.

 

ت.پ