پەرتوکی ئەمڕۆ: یادداشتی عەتر و ئاگر

ڕۆمانی یادداشتی عەتر و ئاگر – بەیان سەلمان

 

ئەم ڕۆمانە پێنجەم ڕۆمانی نوسەر بەیان سەلمانە لە لایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشەوە چاپ کراوە، ڕۆمانەکە باس لە متمانە بەخۆبوونی ژنێکی کەرکوکی دەکات، هەروەها پێداگری ئەو ژنە لەسەر ناسنامەی نەتەوەی کورد لە کەرکوک دەخاتە بەرچاو.

ڕۆمانەکە باس لە گەڕانی خێزانێکی دانیشتووی شاری کەرکوک دەکات بە دوای ڕەچەڵەکی خۆیاندا، ڕۆمانەکە لە ڕەچەڵەکی ئەو خێزانە کوردەوە ناسنامەی ڕاستەقینەی شاری کەرکوک زیندوو دەکاتەوە و ڕۆڵە راستەقینەکەی ژن و کاریگەریان لە کۆمەڵگەدا دەخاتەڕوو.

 

لە لایەکی دیکەوە ڕۆمانەکە کارکردنە لەسەر ئەو شارەی دەبێت عەتر و بۆنخۆشی بێت بۆ دانیشتوانەکەی بەڵام ئاگرێکە و ڕۆژانە جەرگی باوک و دایکانی دەسوتێنێت و نەوە لە دوای نەوە ڕۆڵەکانی خۆی دەکاتە قوربانی.