بە بەشداری هەزاران کەس گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا

بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری سلێمانی گەلەکۆمەی سەر ڕێبەری گەلی کورد بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و سەرکەوتنی شەڕی گارە و تێکشکاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پیرۆزکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە بەردەم سەهۆڵەکەوە لە شەقامی سالم بەرەو باخی گشتی، هاوڵاتیان و کەسایەتیەکانی شاری سلێمانی گەلەکۆمەی سەر ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد، هەر لە ڕێپێوانەکەدا سەرکەوتنی شەڕی گارە پیرۆزکرا.

 

لە ڕێپێوانەکەدا هەزاران کەس لە سیاسەتمەدار، چالاکوان، ژنانی گەنج و گەنجان، کەسایەتیەکان و سەرجەم چین و توێژەکانی شاری سلێمانی بەشداربوون، بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی، ئازادی بۆ ئۆجالان، بە سەرکەوتنی گارە، فکری ئۆجالان دیارە" گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرا.

 

لە پاش تەواوبوونی ڕێپێوانەکە لەبەردەم باخی گشتی وتاری هەریەک لە کۆمیتەی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و وتاری حزبی شوعی کوردستان خوێندرایەوە.

وتاری کۆمیتەی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لە لایەن شاڵاو مەحمود خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەدا: "ئەو پیلانگێڕییە به‌ ئامانجی سه‌رله‌نوێ داسه‌پاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردن و توانه‌وه‌ بوو به‌سه‌ر گه‌لی كورددا، ڕێگیرییكردن بوو له‌ چاره‌سه‌ریی دیموكراتیانه‌ی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان. پیلانگێڕان ده‌یانویست له‌رێگه‌ی ئه‌و پیلانگێڕییه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ و رێبه‌ر ئۆجه‌لان له‌ناوببه‌ن، به‌مه‌ش قڕكردن و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد به‌ئاسانی ته‌واو بكه‌ن"، هەر لە وتارەکەدا باس لە بەرخۆدانی گەلی کورد دەکات کە بە بەرخۆدانێکی مێژووی گەلی کورد و ئازادیخوازان بە بەرخۆدانێکی مێژووی ڕووبەڕووی ئەو پلانگێڕییە بوونەوە و توانییان پلانگێڕێییەکە بێ ئەنجام بکەن.

لە کۆتایشدا وتارەکەشدا ئەوە هاتبوو: ئه‌مڕۆ دژ به‌و پیلانگێڕییه‌ رێبه‌ر ئۆجه‌لان زیندانی ئیمڕاڵی كردۆته‌ خوێندنگه‌ی به‌رخۆدانیی و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد، شه‌ڕڤان و گه‌ریلاكانی ئازادییش به‌رخۆدانی بێوێنه‌ ده‌نوێنن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان و ئازادیخوازانی دونیادا له‌ده‌وری ئه‌م به‌رخۆدانه‌دابه‌ پارادیگمایدیموكراتی له‌تێكۆشان داین و به‌ هه‌ڵمه‌تی "كات كاتی ئازادی رێبه‌ر ئۆجه‌لانه‌” سیستمی گۆشه‌گیریی و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه".

 

هەر لە چالاکییەکەدا وتاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە لایەن ژینۆ ڕەشید ئەندامی ڕێکخراوەکە خوێندرایەوە و تێیدا ئەو هێزانەی بەشداری گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتیان کردووە رسوا و شەرمەزار کران و ئاماژەش بەوە کرا "بە یەکڕیزی ژنان لە دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی و کۆمەڵکوژی ژنان تێدەکۆشین"، لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی هێزی سەردەست و خیانەتکار تەریب بە هێزی گەل و کەسانی پێشەنگ و ڕێبەری تێکۆشان ڕێدەبڕن، کۆمەڵگای ئازادیخواز بە دەیان عەشتاری بەرهەم هێناوە و رێبەر ئاپۆش وەک نەوەی دایکە خوداوەند تا ئەمڕۆ تێکۆشاوە و نهێنی تەواوی کۆیلەکردنی ژن و چەوساندنەوەی بە شێوەی فەلسەفی و زانستی و مێژووی ئاشکرا کردووە و گەورەترین شۆڕشی بۆ ئازادی ژن بەرپاکرد.

 

لە درێژەی وتاری ڕێکخراوەکەدا هاتووە: شۆڕشی باشوری کوردستان بە شۆرڕشی ژن سەردەکەوێت، چۆن لە ماوەی ڕابردوودا باشوری کوردستان چەندین ژنە شۆڕشگێری تێدا هەڵکەوتووە سەرەڕای زهنیەتی زایەند پەرەستی، کەسایەتی وەک دایە گوڵێ، نێرگز و لەیلا قاسم، ملازم حەلیمە و مارگرێتی تێدا هەڵکەوتووە، چەندین ژنی قارەمان بە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ بوونە قەڵغان لەبەردەم گەلەکۆمە و لەپێناو ئازادی ژن و دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە و بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی و کۆتای هێنان بە گەندەڵی و داگیرکاری، وەک ڤیان و دەستینا و سەعادەت، دژ بەم ڕاستییانە بۆ ئەوەی باشوری کوردستان بکەنە ناوەندی گەلەکۆمە زۆرترین کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان بەڕێوە دەبەن.

 

هەر ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک، رانیە و قەندیل بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی کات کاتی ئازادییە خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.

 

ت.پ