لوسیا هاریس، یاریزانی تۆپی باسکە کۆچی دوایی کرد

لوسیا هاریس کە سێ پاڵەوانێتی نەتەوەیی لە ویلایەتی دەلتا بردەوە و یەکەم خاڵی لە مێژووی تۆپی باسکەی ژنانی ئۆڵمپیک لە ساڵانی ١٩٧٠دا تۆمار کرد، ڕۆژی سێشەممە لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لوسیا هاریس لە ساڵی ١٩٧٧ لە لایەن نیو ئۆرلیانس جازی ئێن بی ئەیەوە ناونوس کرا، ئەمەش وای لێ کرد کە یەکەم ژن بێت بە فەرمی لەلایەن تیمێکی ئێن بی ئەیەوە ئامادە بکرێت.

 

بنەماڵەی لوسیا هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ژنە یاریزانەیان بلاوکردەوە کە لەڕۆژی سێشەممە ١٨ی کانونی دووەم گیانی لەدەستداوەو وتیان: "ئێمە زۆر دڵگرانین بۆ هاوبەشکردنی ئەو هەوالەی کە فریشتەمان، دایک، خوشک، داپیرە، خاوەنی مەدالیای ئۆلۆمپی، شاژنی باسکە، لوسیا هاریس ڕادەگەیەنین کە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کۆچی دوایی کرد".