تاڵیبان ژنان لە بژێوی ژیان بێبەش دەکات

یاسای تاڵیبان کاریگەرییەکی وێرانکاری لەسەر ژنانی ئەفغانی و ڕێکخراوەکانی ژنان دروست دەکات کە لەو کاتەوەی پارێزگای غەزنی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵ کردووە، مەرجی تایبەتی بۆ ژنان هەبووە.

یاسای تاڵیبان کاریگەرییەکی وێرانکاری لەسەر ژنانی ئەفغانی و ڕێکخراوەکانی ژنان دروست دەکات کە لەو کاتەوەی پارێزگای غەزنی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵ کردووە، مەرجی تایبەتی بۆ ژنان هەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٢ی ئابی ٢٠٢١ تالیبان سیاسەتی پێشێلکردنی مافەکانیان سەپاندووە کە بەربەستی گەورەیان لەبەردەم تەندروستی و پەروەردەی ژناندا دروستکردووە و ئازادی جووڵانەوە و دەربڕین و تێکەڵی کۆمەڵایەتی لە ژنان قەدەغەکردووە، ئەم کردەوانەی تاڵیبان قەیرانی مرۆیی بەدوای خۆیدا هێناوەو بە خێرایی زیاتر دەکات، لە دوای دەست بەسەردا گرتنی تاڵیبان ملیۆنان دۆلار لە داهاتی ونبوو دەستی بەسەردا گیراوەو یارمەتییەکانیش بۆ ئەو وڵاتە ڕاگیراون، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی خەڵک بۆ خواردن و ئاو و پەناگە و چاودێری تەندروستی دروست کردووە.

 

حەلیمە کازم ستۆجانۆڤیچ، ئەندامی فاکەڵتی سەرەکی پەیمانگای مافی مرۆڤی ئێس جی ئێس یو و توێژەری سەر بە ئەفغانستان، وتی: "ژنانی ئەفغانی ڕووبەڕووی هەرەسهێنانی ماف و خەون و مەترسییەکان دەبنەوە، ئەوان لە نێوان دەستدرێژی و کردەوەکانی تاڵیبان و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ماونەتەوە کە هەموو ڕۆژێک ئەفغانیەکان زیاتر بەرەو بێهیوای پاڵدەنێن".

 

ژنانی پارێزگای غەنی بەهۆی سیاسەتەکانی تاڵیبانەوە کە رێگەپێدانی ژنان بۆ کارکردن سنووردار دەکات لە کارکردن دابڕاون و ئەوانەشی لە کەرتی تەندروستی کار دەکەن و هێشتا لە کاردان بەهۆی قەیرانی داراییەوە موچەیان پێنادرێت.

 

تاڵیبان ژنانیان لە خوێندنی ناوەندی و باڵا قەدەغەکردووەوە پرۆگرامی خوێندنیان گۆڕیوە بۆ ئەوەی زیاتر تیشک بخەنە سەر خوێندنی ئایینی، ئەوان ئەوە دەسەپێنن کە ژنان دەبێت چی لەبەر بکەن، چۆن دەبێت گەشت بکەن، تەنانەت ئەوە دیاریدەکەن کە ژنان چ جۆرە مۆبایلێکیان هەبێت، ئەوان ئەم یاسایانە لە ڕێگەی تۆقاندن و پشکنینەوە جێبەجێ دەکەن.