ئەنجومەنی ژنانی شەهبا بەبۆنەی ساڵیادی هێرشەکانی سەر عەفرینەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی ساڵیادی هێرشەکانی سەر عەفرینەوە، ئەنجومەنی ژنانی ئازادی کانتۆنی شەهبا بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەڵەتییەکانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کە تا ئێستا لە شەهبا بەردەوامە شەرمەزارکرد و جەختیان لە بەردەوامیی خەبات و بەرخۆدان کردەوە.

بەبۆنەی ساڵیادی هێرشەکانی سەر عەفرینەوە، ئەنجومەنی ژنانی ئازادی کانتۆنی شەهبا بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەڵەتییەکانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کە تا ئێستا لە شەهبا بەردەوامە شەرمەزارکرد و جەختیان لە بەردەوامیی خەبات و بەرخۆدان کردەوە.

شەهبا

 

ئەنجومەنی ژنانی ئازادی شەهبا، بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر عەفرین، لەبەردەم دەزگای ماڵی ژنانی فەفین لە کانتۆنی شەهبا ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە، ئەندامانی  ئەنجومەنی ژنان و کۆنگرەی ستار ئامادەبوون بەیاننامەکە لەلایەن شیرین عەلیمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئازادی شەهبا خوێندرایەوە

 

لێدوانەکە بەو شێوەیە بوو: "ساڵ تێپەڕی، بەڵام ئاڵۆزییەکان بەهۆی عەقڵییەتی پیاوسالاری و زاڵبوونیان لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە هاوکات کۆمەڵکوژکردن و وێرانکردنی کەلتووری خەڵک لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە لە هەرێمەکە بەردەوامە پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەکات، ئەمە لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکاری و تاوانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ناوی جۆراوجۆرەوە ئەنجام دەدرێت لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ناوچەکانی شەهبای جەرابلوس و باب و عەزاز ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا لە ساڵی ٢٠١٨ ئۆپەراسیۆنێک بەناوی لقی زەیتوون لە هەرێمی عەفرین دەستی پێکرد و هەروەها ئۆپەراسیۆنێک بەناوی بەهاری ئاشتی لە ساڵی ٢٠٢٠لەسەر سەرێ کانی و گرێ سپی دەستیپێکرد و لە ڕێگەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە ناوچەکەی داگیرکرد، . ئامانجی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەم ئۆپەراسیۆنانە هێنانەدی خەونەکانی عوسمانی و لاوازکردنی ئاسایشە لە هەرێمە خۆسەریەکان"

 

"تورکیا چەندین ساڵە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا کاری دڕندانە ئەنجام دەدات"

ڕاگەیەندراوەکە بەو شێوەیە کۆتایی هات: "پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی کە دۆخی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرە، وەڵامێکی بەهێز و مێژوویی دەبێت بۆ داگیرکەران و ژیانێکی هاوبەش لە نێو قەوارەکانی هەرێمدا دروست دەکات چەندین ساڵ بەسەر داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا تێدەپەڕێت و عەفرینیش یەکێکە لەو شوێنانە، لەم چەند ساڵەدا کردەوەی نامرۆڤانەی لەناوبردن و تاڵانی و کوشتن و دەستدرێژی و ڕفاندن و کۆچ و گۆڕینی دیمۆگرافی لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپە چەکدارەکانی سەر بە خۆیەوە ئەنجام دراوە بە گەیشتنی چوارەمین ساڵیادی هێرشەکانی سەر عەفرین، ئێمە وەک ژنانی شەهبا تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان بەهێز دەکەین تا ئەو کاتەی داگیرکەران لە هەموو هەرێمەکانمان دەردەکەین، ئێمە بێدەنگی هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بارەی ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک ئەنجامیان داوە شەرمەزار دەکەین داوا دەکەن نەبنە هاوبەشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و بە خێرایی دژی سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەتی گەلی کورد چالاکی بکەن

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نییە" کۆتایی هات.