ئایشە ئۆزدۆغان لە زیندان ئەشکەنجە درا

ئایشە ئۆزدۆغان کە توشبووی شێرپەنجەیە و لە ئێستادا نەخۆشییەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم بەڵام سەرەڕای دەستگیرکراوە و لە زیندان ئەشکەنجە دراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمینە ئەردەم، خوشکی ئایشە ئۆزدۆغان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئایشە سەرەڕای ئەوەی لە بارودۆخێکی تەندرووستی زۆر خراپدایە،  لەناو گرتووخانەدا هەوڵ دراوە بە موجەفیفە ڕووخساری گەرم بکرێت و ئەشکەنجە دراوە.

سەرەڕای ئەوەی هەموو ڕاپۆرتە پزیشکییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئایشە ئۆزدۆغان ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە و ناتوانێت خۆی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆی دابین بکات و پێویستی بە هاوکاری هەیە، بەڵام لە ئێستادا ڕەوانەی گرتووخانە کراوە و ئازاد ناکرێت.