"تاڵیبان رێگە بەژنانی گەنجی قۆناغی دواناوەندی دەدات بخوێنن"

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوەدەکات، تاڵیبان لەکاتێکی نزیکدا ڕێگە بە ژنانی گەنج دەدات بەردەوامی بە خوێندنەکەیان بدەن، ماوەی چوار هەفتەیە قوتابخانەی دواناوەندی کوڕان کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا رێگە بە ژنانی گەنجی قۆناغی دواناوەندی نەدراوە بچنەوە بۆ خوێندن.

ناوەندی هەواڵ

 

رۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم، عومەر عەبدی، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی یونیسێف لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک رایگەیاند " وەزیری دیفاکتۆی پەروەردەی پێی راگەیاندین کە کار لەسەر پڕۆژە بڕیارێک دەکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا رایدەگەیێنن،" پڕۆژە بڕیارەکە رێگە بە ژنانی گەنجی قۆناغی دواناوەندی دەدات بچنەوە پۆلەکانی خوێندن.

 

لەدوای ئەوەی لە  مانگی ئابی ئەمساڵدا تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە دەست، هەر لە دەستپێکی ساڵی خوێندنەوە ڕێگەی بە کچانی قۆناغی سەرەتایی دا بەردەوامی بە خوێندنەکەیان بدەن، بەڵام ڕێگەیان نەدا ژنانی گەنجی قۆناغی دواناوەندی و مامۆستاکانیان بگەڕێنەوە پۆلەکانی خوێندن

 

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی تاڵیبان دەڵێن تەنیا ئەو کات رێگە بە ژنانی گەنجی دواناوەندی دەدەن بەردەوامی بە خوێندنەکەیان بدەن کاتێک بە تەواوەتی پابەند بن بە شەریعەتی ئیسلامەوە.