هاوڵاتیان بەهۆی کێشەی ئامێرەکانەوە ناتوانن دەنگ بدەن

بەهۆی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگداندا هاوڵاتیان ناتوانن دەنگ بدەن، بەشێکیشیان ڕەخنەیان هەیە کە بۆ دەنگدان جگە لە کارتی بایۆمەتری داوای ناسنامەیەکی دیکەش دەکەن.

سلێمانی

 

 بەهۆی تێکچوون و کێشە لە ئامێرەکانی دەنگداندا لە بەشێک لە بنەکەکاندا دەنگدان وەستاوە، پەیامنێری ژنها ئاماژەی بەوەدا لە وێستگەی ژمارە هەشتی ئامادەیی جەمال تاهیر زیاتر لە دوو کاتژمێرە دەنگدان وەستاوە، ئەوەش کێشەی بۆ هاوڵاتیانی ئەو قوتابخانەیە دروستکردووە.

وەزیرە خدر، یەکێکە لەو ژنانەی هاتووە دەنگ بدات، دەڵێت ماوەیەکی زۆرە هاتووە چاوەڕوانە تا دەنگ بدات، بەڵام بەهۆی لە کارکەوتنی ئامێرەکانەوە دەنگی نەداوە، داواش دەکات لە هەموو هاوڵاتیەک دەکات بێن دەنگی خۆیان بدەن.

 

بەناز حەمەڕەشید، یەکێکی دیکەیە لە هاوڵاتیان تەنها کارتی بایۆمەتری هێناوە بۆ دەنگدان، بەڵام پێیان وتووە کە دەبێت جگە لە کارتی بایۆمەتری پێناسەیەکی دیکەشی پێبێت، بۆیە ڕەخنە دەکات کە ڕێگای پێنەدراوە دەنگ بدات.

 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ماوەی رابردوودا داوایکرد کە هاوڵاتیان کارتی بایۆمەتری وەربگرنەوە تا بتوانن دەنگ بدەن، لە ئێستاشدا داوادەکەن کە جگە لە کارتی بایۆمەتری دەبێت بەڵگەنامەیەکی کەسی دیکەش بە دەنگدەر بێت تا بتوانن دەنگ بدەن.

 

ت.پ