دکتۆر سەنا ڕەشید بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، دکتۆر سەنا ڕەشید پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە پەیجی فەرمی خۆیەوە لە فەیسبوك هەواڵەکەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی:" بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی د. سەنا ڕەشید پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون رادەگەیەنین، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی ھاتوچۆدا لە رێگای کەرکوک - ھەولێر گیانی لەدەستدا".


دکتۆر سەنا رەشید، یەکێک بوو لە پزیشکە دێرین و ناسراوەکانی بواری پسپۆڕێتی ژنان و مناڵبوون و ساڵانێکە لە دەڤەری گەرمیان خزمەت بە ھاوڵاتیان دەکات.