مێژوویەک لە شورای شاری ئامەد

شورای ئامەد خاوەن مێژوویەکی تەلارسازی و میراتێکی کەلەپووری گرنگ دادەنرێت بۆ شاری ئامەد و سەرنجی گەشتیاران و شارەزایانی ڕاکێشاوە، بە هەزارەها ساڵ وەک پارێزبەندی شاری ئامەد سودی لێوەرگیراوە.

شورای ئامەد خاوەن مێژوویەکی تەلارسازی و میراتێکی کەلەپووری گرنگ دادەنرێت بۆ شاری ئامەد و سەرنجی گەشتیاران و شارەزایانی ڕاکێشاوە، بە هەزارەها ساڵ وەک پارێزبەندی شاری ئامەد سودی لێوەرگیراوە.

 

بێریڤان کەمال

یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین دیوارە کۆنەکانی کوردستان شورای شاری ئامەدە لە باکوری کوردستان، قەڵاکە و دیوارەکانی ئامەد، هەزاران ساڵ پارێزگارییان لە شارەکە کردووە، وەک ئەوەی بە شێوەیەکی باش پارێزگاری لە یادێکی پیرۆز بکات بە دەوری شارەکەدا.

شورای شاری ئامەد مێژوویەکی کۆنی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانیەکان، تا ئەمڕۆ دیوارەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەستیان پێنەگەیشتووە و وەک خۆی ماوەتەوە، بازنەیەک بە دەوری شاری ئامەدی کۆن پێکدەهێنێت، کە زیاتر لە ٥ کیلۆمەتر پێکدەهێنێت، دوای دیوارە مەزنەکەی چین دووەم دیوارە گەورەکانی جیهانە ١٠٠ مەتر دەکەوێتە سەروو دۆڵی ڕووباری دیجلە، کە دیوارەکان زیاتر لە ١٠ مەتر "نزیکەی ٣٣ پێ" بەرزن و ٣-٥ مەتر "نزیکەی ١٠-١٦ پێ" ئەستوورن.

 

چوار دەروازەی سەرەکی هەیە بەدرێژایی دیوارەکە بۆ ناو شارێکی کۆن بەناوەکانی دەگ کاپێ، ئورفا کاپێ، ماردین کاپێ و یەنی کاپێ.

"لەلایەن ڕۆمانیەکانەوە دروستکراوە"

ئەم دیوارانە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٩٧دا لەلایەن ڕۆمانەکانەوە بە فەرمانی کۆنستانتیوسی دووەم دروستکرا، لە ماوەی ١٥٠٠ ساڵی داهاتوودا ئەم دیوارانە فراوان کران و بە بەکارهێنانی بەردی گڕکانەکان بە ناوی "باساڵت" لە ناوچەکانی دەوروبەرەوە بەهێز کران، ئەم باسالت ڕەشە ناوی "قەڵای ڕەش"ی پێدا، کە زۆرێک لە سەرکردە سەربازییەکان شارەکەیان بەو ناوەوە ناو دەبرد.

 

چوار دەروازەی سەرەکی و ٨٢ تاوەری چاودێری لەسەر دیوارەکان هەیە، تاوەرەکانی ئامەد بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ڕۆمەکانەوە دروست کرابوون، هەرچەندە لە سەدەی ١٥و ١٦ دا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە نۆژەنکراوەتەوە.

 

لە کاتی تێکشکانی سەفەوییەکان لە ئامەد، دەوڵەتی عوسمانیەکان بە بەکارهێنانی تۆپ دیوارەکانیان تێکشکاند، کە لەو کاتەدا جۆرێکی نوێی چەک بوو، بۆیە دەبوایە دواتر دروستیان بکردایەتەوە.

"لیستی کەلەپووری جیهانی یونسکۆ"

قەڵا و دیوارەکانی ئامەد بە ٦٣ زمانی جیاواز نووسینی لەسەر نووسراوە، لە لیستێکی هەڵپەسێردراودا بوو بۆ ئەوەی بە شوێنەواری کەلەپووری جیهانیی یونسکۆ ناوبنرێت، بەڵام پێویستی بەوەبوو سەرەتا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نۆژەنبکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش خشت و بەرد و گیراوەی تایبەتیان بۆ چاککردنەوەی شوێنەوارە زیان لێکەوتووەکان بەکارهێنا و لە ساڵی ٢٠١٥ لە لیستی شوێنەوارە کەلەپووریەکانی یونسکۆدا تۆمارکرا.

 

ت.پ