ئامینە محەمەد: ڕۆڵی ژن لە سیستەمە خۆراکییەکان گرنگە
ئامینە محەمەد یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بازاڕی جوتیارانی ڕۆمادا لەگەڵ ژنان کۆبووەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە بواری کشتوکاڵدا.
ناوەندی هەواڵ
ئامینە محەمەد یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٤ی تەمموزدا لە بازاڕی جوتیارانی ڕۆما لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوەکەدا بەناو بازاردا گەڕان و سەردانی بەرهەمی ژنانییان کرد، لەگەڵ سکرتێری تایبەتی کۆبوونەوەی سیستەمی خۆراک، ئەگنێس کالیباتا، گفتوگۆیان لەسەر ئەو کرێکارە ژنانە کرد کە بەرهەمهێنان دەکەن و پێویستی بەپەلەی بەگژداچوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنایان شیکردەوە.
"جوتیارانی ژن بەهۆی نەبوونی سەرچاوە و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان ئاستەنگیان دێتەبەر"
سەرۆکی ڕێکخراوی جوتیارانی ئەفریقی، ئەلیزابێز نسیمادالا ئاماژەی بەوەدا: "ژنانی جوتیار بەهۆی نەبوونی سەرچاوە و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری سنووردار کراون، پاڵپشتی ژنان بۆ بەهرە و ئامێر و ڕاهێنان بۆ باشترکردنی سیستەمەکانی خۆراک سنووردارە".
کۆنفرانسی سیستەمی خۆراکی سبەینێ ٢٦ی تەمووز دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، زیاتر لە ١٠٠ وڵات نوێنەرایەتی کۆبوونەوەکە دەکەن بۆ پێشکەشکردنی رێوشوێنی زانستی و بنەڕەتی، بەڵگە، گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی گواستنەوەی سیستەمە خۆراکییەکان بۆ چارەسەرکردنی برسێتی، هەژاری و گۆڕانی کەشوهەوا و نایەکسانی.
ت.پ