شەنگال، لە ساڵیادی فەرماندا پۆستەر هەڵدەواسرێت

کۆمەڵگەی ئێزدی بە بۆنەی ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابدا، بۆ ماوەی ٥ خولەک ژیان ڕادەوەستێنن.

 

شەنگال

 

بە بۆنەی ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بۆ سەر شەنگال پۆستەر لەلایەن ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالەوە هەڵدەواسرێت لە ناوچە و گوندەکانی شەنگالدا، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتی خانەسور دەستی بە پۆستەر هەڵواسین کرد.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ساڵیادی فەرمانەکەدا داوا کرا، کە هەموو خەڵکی ئێزدی لە هەموو شوێنێک بۆ ماوەی ٥ خولەک لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ژیان بوەستێنن.

 

نافیە مێشۆ، ئەندامی پارتی ئازادی دیموکراتی شەنگال، وتی: "ئێمە پۆستەرمان هەڵواسیوە بۆ فەرمانەکە، ئەمڕۆ لە هەموو گوند و قەزاکان ئەو پۆستەرانە هەڵدەواسرێن بۆ ساڵیادی فەرمانەکەش هەموو گەلی ئێزدیمان ٥ خولەک ژیان ڕادەوەستێنن".

 

ت.پ