فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، داوای کۆتایهێنان بە جیاکاری دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکەن

جیاوازی لە ڕووماڵکردنی هەواڵی وەرزشی لە نێوان ڕەگەزە جیاوازەکاندا دەکرێت، ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆشی گرتووەتەوە، بە جۆرێک لە ڕووماڵکردنی یارییەکاندا جیاوازی جێندەری دەبینرێت هەرچەندە دروشمی ئۆڵۆمپیاتەکە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریتییە لە "پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازی نێوان مرۆڤەکان".

جیاوازی لە ڕووماڵکردنی هەواڵی وەرزشی لە نێوان ڕەگەزە جیاوازەکاندا دەکرێت، ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆشی گرتووەتەوە، بە جۆرێک لە ڕووماڵکردنی یارییەکاندا جیاوازی جێندەری دەبینرێت هەرچەندە دروشمی ئۆڵۆمپیاتەکە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریتییە لە  "پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازی نێوان مرۆڤەکان".

ناوەندی هەواڵ

 

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، داوایان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد چیتر جیاوازی ڕەگەزی نەکەن لە ڕووماڵکردنی هەواڵی وەرزشی، ئەمەش لەدوای کەمبوونەوەی ڕێژەی پەیامنێرە ژنەکانە لە ڕووماڵکردنی هەواڵی وەرزشی کە بووەتە تەنها ٪١٥.

 

ماریا سامبیریو، سەرۆکی ئەنجومەنی جێندەری ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی ژنان توانایان هەیە لە دوای کۆتایهاتنی پێشبڕکێ وەرزشییەکان ڕوماڵی بکەن بەڵام هێشتا توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت بە لاوازیان دەبینن لەئاست ئەنجامدانی ئەو کارە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ڕاگەیاندنانەی ژمارەیەکی بەرچاو ژنیان تێدایە، وەک کاڵایەک ژن بەکاردەهێنن نەک وەک خاوەنکار و ئەزموون، هەربۆیە ئەمە وای کردووە جیاوازی جێندەری لە بوارە جیاجیاکانی ڕاگەیاندن هەبێت لە ناویشیاندا بواری وەرزشی.

 

داواکردنی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی جیاوازی جێندەری لەوکاتەوە سەری هەڵدا کە ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو، لەکاتەوە هەست بەوەکرا ژنان مافی کەمیان پێدەدرێت لە ڕووماڵکردنی هەواڵی وەرزشی کە تەنها ٪١٥، هەروەها لە پێشکەشکردنی بەرنامە وەرزشیەکاندا لە نێوان ٪١-٧.

 

هەرچەندە دروشمی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریتییە لە "پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازی نێوان مرۆڤەکان"، بەڵام هێشتا ژنان مافی تەواوەتیان پێنادرێت.

 

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان کە نوێنەرایەتی ٦٠٠ هەزار ڕۆژنامەنووس دەکات لە سەرتاسەری جیهان، پێشتریش ڕەخنەی خۆی سەبارەت بەو جیاوازییە جێندەرییە بۆ لیژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپی نوسیبوو، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەکیان لە باشکردنی جیاوازی جێندەری نەخستە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

ت.پ