کیمیا عەلیزادە بەشداری پێشبرکێی تایکواندۆیە لە ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆدا

یاریزانی تایکواندۆی ئێرانی کیمیا عەلیزادە دوای سەرکەوتنی بەسەر ناهید کیانی'دا و یاریزانی بەریتانی جەید جۆنزی تێپەڕاند کە هەڵگری ٢ مەدالیای زێڕە لە ئۆڵمپیکی ڕیۆ'دا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە یەکەم یاریی پێشبڕکێی تایکواندۆ لە ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆدا، ناهید کیانی ئێرانی لەکێشی ٥٧ کیلۆگرامی بەرامبەر کیمیا عەلیزادە لە تیمی پەنابەرانی ئۆڵۆمپی شکستی هێنا و کیمیا بە ١٨ بە ٩ خاڵ یارییەکەی بردەوە.

 

کیمیا عەلیزادە دوای ئەوەی یەکەم هەنگاوی لە دژی ناهید کیانی ئێرانی بردەوە، چووە ناو شەڕی گەورە و قورسەوە لە دژی جەید جۆنز و توانی سەرکەوتن بەسەر ئەویشدا بەدەستبهێنێت.

 

جەید جۆنزی بەریتانی لە ئۆڵۆمپیاتەکانی ساڵی ٢٠١٢ی لەندەن و ٢٠١٦دا مەدالیای زێڕی بەدەستهێناوە، چانسی جەید بردنەوەی مەدالیای ئۆڵۆمپیای تۆکیۆش بوو و هەمووان پێش یارییەکە چاوەڕێی بردنەوەیەکی ئاسانیان بۆ جەید جۆنز بوون، بەڵام کیمیا عەلیزادە هەمووانی شۆک کرد و توانی سەرکەوتوو بێت.

 

ت.پ