پولەکەى هەڵەبجە، گروپێک بۆ ڕازاندنەوەی جلوبەرگى ژنان

گروپی پولەکەى هەڵەبجە، لە شەش ژنی گەنج پێکهاتووە کارییان دیزاین کردن، چنین و دروونی جلوبەرگى ژنانە.

 

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە- بۆ ئەوەى تروسکاییەک لە ناو خەڵکدا دروست بکەین، ئەم گروپەمان دروست کرد، لەنیا وەسفی، سەرپەرشتیای گروپی پولەکەى هەڵەبجە، تایبەت بە ئاژانسی ژنها وەهای وت و دەربارەی گروپەکەیان دەڵێت: سەرەتای مانگی دوو بیرم لە پرۆژەیەک کرەوە لە هەڵەبجەدا بۆ گروپێک لە ژنان کار دەستەبەر بکەین، بۆ ئەوەى کۆمەڵێک ژن بخەینە سەر کار لەوانەی کاری چنین و دیزاین و خەیاتی دەکەن.

ناوی پولەکەى هەڵەبجەمان لە گروپەکەمان ناوە

سەرپەرشتیاری گروپی پولەکەى هەڵەبجە باس لەوە دەکات پێش ئەوەی لەناو خەڵکدا بناسرێین بیریان کردەوە کە ناوێکی بۆ دابنێنن، بۆیە ناویان لێنا پولەکەی هەڵەبجە و بە یارمەتی ڕێکخراوەکان توانیان گروپەکە لەناو خەڵکدا بناسێنن و بیخەنە سەر پێ.

 

گروپەکە خۆیان دیزاین و خەیاتى و چنینیش دەکەن

لەنیا باس لە گروپەکەیان دەکات و دەڵێت: هەرچەندە سەرەتا بە خاوی ئیشەکان دەڕۆشتن، بەڵام وردە وردە توانیمان برەو بدەین بە کارەکان، وە باسیش لەوە دەکات کە هەر کەسێک بیەوێت ئیش بداتە دەستیان، خۆیان دیزاین و چنین و دروومانیش دەکەن و نرخیشیان لە زۆر شوێنی دیکە هەرزانترە لەبەر بارودۆخی هاوڵاتیان، یاخود هەرکەسێکیش خۆیان دیزاینیان بوێت ئامادەن بۆیان بکەن.

هەرچەند کاری دروومان دەکەم، بەڵام حەزم لە کاری گروپ بوو

مهاباد محمد حسێن، بەرگدرووی گروپەکە، باسی لەوەکرد پێی خۆش بووە کار بکات لەگەڵ گروپەکەدا، هەموو جۆرە کارێکی دروەمان و ئیشی دەستیش دەکات، مهاباد باسی لەوەشکرد کە حەز دەکات بە زووترین کات کارەکانی تەواو بکات و دڵی ئەوکەسانە خۆش بکات بە پارچەیان بۆ دەهێنن.

لەبەر ئەوەی وەرنەگیراوە لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیکردووە بەکاری چنین

تافان بەرزان، کاری چنین و دیزاین کردن دەکات، دەڵێت: دوای ئەوەی لە شەش تەواو بووم ناوم لە زانکۆ نەهاتەوە، هەوڵمدا بژێوی ژیان دابین بکەم و دەستم بە کاری دەستی کرد، تافان باس لەوەش دەکات، ئەوان باسی خۆیان ناکەن کە خاوەنى براندی جیاواز بن، بەڵکو هەوڵ دەدەن ئەو دیزاینانەى یەنە بەردەستیان و خەڵک داوایان لێدەکات، دروستیبکات و دڵی کریارەکان بۆخۆیان ڕابکێشن.

 

ت.پ